پێش ئەوەی بچمە سەر بابەتی سەرەکی ئەم کورتە نوسینە ،دەمەوێت ئەوە بە هەموان ڕابگەیەنم کە زۆر نەنگیە دوای ١٨٩ ڕۆژ تێپەڕ بون بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هێشتا نەتوانراوە کابینەی تازە یان کابینەی هەشتەم دروستبکرێت ،وەمن وەک خۆم کە یەکێک بووم لەو کەسانەی کە بەدەنگی هاوڵاتیان ودەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرام وبومە یەکێک لەئەندامانی پەرلەمانی کوردستان بۆ خولی چوارەم ،نەک ١٨٩ جار بەڵکو ١٨٩٠٠٠ جار داوای لیبوردن لە دەنگدەران وخەڵکی کوردستان دەکەم کە تائێستا نەمانتوانیوە لەپەرلەمان بەکاری ڕاستەقینەی خۆمان هەڵبستین کە یاسادانانە،
وە من پێم خۆش بوو بەکورتیش بێت لەچەند خاڵێکدا وەڵامی ئەو موزایەدانە بدەمەوە کەلەم ڕۆژانەدا هەندێ لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمان کردیان:
*هەموان دەزانین کەلەچەندمانگی ڕابردوودا بەسەرجەم لیستەکان توانیمان واژۆی ٨٨ پەرلەمانتار کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی فشارێک دروست بکەین لەسەر لایەنە سیاسیەکان کە براوەی هەڵبژاردنن تاکو پەلەبکرێت لە پیکهێنانی حکومەت وچیتر هەرێمی کوردستان لە بۆشایی سیاسی ویاسایی ڕزگاری ببێت بەڵام لەم کارەدا سەرکەوتوو نەبوین وهەڵەیەکی گەورەش کە بەسەرماندا تێپەڕی ئەوە بوو کە کاتیکمان تەحدید نەکردبوو لەوبەیاننامەیەدا.
وەک چۆن هەڵەی گەورەتر لەوە ئەوە بوو کە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان کە بەکراوەیی هێڵدرایەوە کاتی بۆ دیاری نەکراو بەکراوەیی هیشتمانەوە .
*لەدوای ئەم بەیاننامەیەوە کەم تازۆر گوێمان لە وتەی هەندی پەرلەمانتار یان لیستی جیاجیا بوە کە هەڵوێست وەردەگرن بەبڕوای خۆیان ،بەڵام نەک گوێیان لێنەگیراوە بەڵکو زۆر جاریش ڕەنگبێت لەلایەن حیزبەکانیانەوە بەجۆریک لەجۆرەکان لیپیچینەوەیان لەگەڵ کراوە .
*ئەوەی کەلەم ڕۆژانەدا بۆتەبابەتی هەندێ دەزگای ڕاگەیاندن و زۆرزۆر لەقەبارەی خۆی گەورەتر کراوە هەڵوێستی فراکسیۆنی سەوزە لەپەرلەمانی کوردستان ،کە گوایە ئەم فراکسیۆنە یان لیستە وانیشانی دەدا کە زۆر خەمخۆری پیکهێنانی حکومەتن بەڵام لای خەڵکی هەر زوو ئاشکرابوو کە ئەم کارە جگەموزایەدەیەکی سیاسی کە هەموان دەزانین نزیکی هەڵبژاردنەکان دەبینەوە هیچی تر نیەوناشبیت ،من هیج ناڵێم لەسەر ئەم کارە ی فراکسیۆنی سەوز بەس تەنها داوایان لیدەکەم کە :
١-لەجیاتی موزایەدەی سیاسی باشترە بچنە مەکتەبی سیاسی حزبەکەیان وپییان بڵێن کە باحکومەت بەپی ی ئیستیحقاقی (بەرکەوتە)هەڵبژاردن پیکبهینرێت نەک لەلایەکەوە باسی دیموکراسی بکەن ولەلایەکی ترەوە بڵێن کە پیکهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی نیشتمانی تادێگەڵە بڕ دەکات .
٢-خەڵکی کوردستان زۆر لەوە وریاترە کە بەم جۆرە موزایەدانە لەخشتە ببرێت ،چونکە دەمێکە لەوە گەیشتون کە هیج حیزبێک نیە لەدنیادا لەسەدا نزیکەی پەنجای پۆست وجومگە حەساسەکانی دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت وئێستا زۆر پەرۆشی پێکهێنای حکومەت بێت کە خۆشی باش دەزانێت کە پۆست ودەسەڵاتەکانی دێتەخوارەوە بۆ لەسەدا ١٨.
٣-بەبڕوای من لەئێستادا یەکێتی نیشتمانی هێندەی حسابی بۆ مێژوو جوگرافیاوژمارەی دەبابەو چەکدار دەکات نیوهێندە حساب نەبۆ پەرلەمان دەکات نەبۆ بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەکات وهاوڕێیانم لەفراکسیۆنی سەوز لەمن باشتر ئەم ڕاستیە دەزانن .
٤- من دەزانم کەچەندە دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت لەئەستۆی یەکێتی نیشتمانیدایە چەندین هێندە زیاتر لەئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستاندایەولەم ڕوەوە پارتی پشکی شێری بەردەکەویت .
بۆیە لەکۆتاییدا ئەوەندە دەڵێم بالەجیاتی موزایەدەی سیاسی جۆراوجۆر کەخەڵکی تێربوە لێیان، گەر فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ڕاست دەکەن وخۆیان بەنوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان دەزانن ودەسەڵاتی بڕیاردانیان بەدەستە دە فەرموو باسبەینێ دەسەڵاتی تەواوییان بەکار بهێنن وبی گەڕانەوە بۆ حزبەکانیان سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرن وتەنانەت پۆستەکانی حکومەتیش یەک لایی بکەنەوە .
کورد واتەنی قولی ڕەش وسپی لەبواردا دەردەکەوێت وئەوسا خەڵکی باش دەزانێت کێ موزایەدەدەکات وکێش بەڕاست پەرۆشی پێکهێنانی حکومەت وڕزگارکردنی هەرێمە لەم قیرانە سیاسی ویاسایی ودارایی و.....هتد .
له ئهكاونتی نوسهر له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك وهرگیراوه