KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
بێ مروەتکردنی‌ دەنگدان باجی‌ قورسی‌ هەیە‌
| |
  21/05/2014

وای‌ لێهاتووە تەزویرەکانی‌ پێش هەڵبژاردن و کاتی‌ هەڵبژاردن بوەتە فاکت و هەموو خەڵکی‌ کوردستان بە لۆژیکی‌ ئەمری‌ واقیع بە ناچاری‌ مامەڵەی‌ لەگەڵ دەکات بەڵام وادیارە یەکێتی‌ شێوازێکی‌ نوێی‌ داهێناوە بۆ تەزویرکردنی‌ دەنگی‌ خەڵک ئەویش تەزویرکردنی‌ ئەنجامەکانی‌ هەڵبژاردنە دوای‌ کۆکردنەوەی‌ سندوقەکانی‌ دەنگدان ئەو شێوازەش لە ناو میدیاو رای‌ گشتیدا بە فەزیحەی‌ ئەلبیسەکە ناو دەبرێ ئێمە هەلبژاردنی‌ 21/9مان لەبەردەستە کە بەهەوڵی‌ دڵسۆزان رێگری‌ کرا لەوەی‌ یەکێتی‌ ئەو هەوڵەی‌ بە تەواوی‌ بۆ بچێتە سەر کە بەرنامەی‌ بۆ دارێژا بوو ، ئێستاش کە لەسەرووبەندی‌ راگەیاندنی‌ دەرەنجامەکانین هەوڵەکانی‌ یەکێتی‌ ئاشکرا بوو بۆ دەستکاری‌ کردنی‌ دەنگی‌ خەڵک بە بروای‌ من گەمە کردن بە دەنگی‌ خەلک تاوان و خیانەتێکی‌ هێند مەزن و شەرمهێنەرە کە بە سادەیی‌ دەچێتە بازنەی‌ خیانەتی‌ نیشتمانی‌ و نەتەوەییەوە، پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئەم پرۆسە نا ئەخلاقیە بۆ یەکێتی‌ دەچێتە سەر ؟ ئایا کادیرە بە ویژدانەکانی‌ ئەو حیزبە بەو تەزویرو فەزیحەتە گەورەیە رازین کە روخسارەکانی‌ زۆر بە ئاشکراو بێ پەردە دیارن .

ئایا رەوایە جیاکردنەوەی‌ دەنگەکانی‌ نێو ناوەندەکانی‌ دەنگدان کە بە فۆرمی‌ 902 ناسراوە بۆ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگاکان کە بریکاری‌ لایەنە سیاسیەکان و کۆمسیۆنیش ئیمزایان لەسەری‌ کردووە دەرەنجامێک بێت و دەرەنجامی‌ ناوەندەکانی‌ جیاکردنەوەو ژماردن کە بە فۆرمی‌ 904 ناسراوە دەرەنجامێکی‌ دیکە بێت..

جا هەر کە باسی‌ ئەم تەزویرە بێ مۆراڵەی‌ یەکێتی‌ دەکرێت یەکسەر برادەرانی‌ ئەم حیزبە دەڵێن ئەی‌ بۆ باسی‌ تەزویرەکانی‌ پارتی‌ ناکەن .. پێش هەموو شتێ ئەوەی‌ کە پارتی‌ تەزویر ئەکات حەق نادات بە یەکێتی‌ تەزویر بکات پاشان ئەوەنده‌ی‌ به‌دواداجونم كردبێ‌ ئەوەی‌ خاڵی‌ جیاکەرەوەی‌ تەزویرەکەی‌ پارتی‌ و یەکێتیە پارتی‌ پێش و کاتی‌ هەڵبژاردن تەزویر دەکات بەلام یەکێتی‌ جگە لەوەی‌ پێش و کاتی‌ هەڵبژاردن تەزویر دەکات هاوکات دوای‌ هەڵبژاردنەکانیش دەرەنجامەکان تەزویر دەکات، بەهەرحاڵ تەزویر هەر تەزویرەو خیانەت و فەزیحەتێکی‌ سیاسی‌ و لاقەکردنی‌ دیموکراسیە ئیدی‌ هەر حیزب و لایەنێک بیکات.. بێ ئومێدکردنی‌ خەڵک لە هەڵبژاردن و میکانیزمە دیموکراسیەکان باجی‌ قورسی‌ هەیە ئەگەر ئێستاش لێکەوت و کاریگەریە مەترسیدارەکانی‌ دەرنەکەوێت سبەی‌ هەر خۆی‌ بەرجەستە دەکات هەر لایەنێک بیکات ئەگەر ئێستاش بۆی‌ بچێتە سەر سبه‌ی‌ بەشێوەیەکی‌ دیکە دەبێ باجەکەی‌ بدات چونکە خەڵک لە دەنگی‌ خۆی‌ خۆش نابێ پرۆسه‌ی‌ دیموكراسیه‌تیش چاوه‌روانی‌ كه‌ره‌م و مه‌رحه‌مه‌تی‌ هیج لایه‌نێك نیه‌.

  576

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت