ئایا ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دان وه‌ك یه‌ك وایه، ده‌نگ بده‌یت یان ده‌نگ نه‌ده‌یت هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت؟ نه‌گۆڕانی خێرای دۆخه‌كه کرۆکی ئارگومێنتی ئه‌وانه‌یه که دژ به ده‌نگدانن و بانگه‌شه بۆ بایکۆتی ده‌ندان ده‌كه‌ن. با تۆزێک به به‌رپرسیارێتی و هێمنی و به حوکمی عه‌قڵه‌وه له‌م کێشه‌یه بنواڕین. ئایا کاتێک له ئه‌نجامی جارێک یان دووجار ده‌نگدان دۆخه‌كه نه‌گۆڕاوه ئه‌وا مانای وه‌هایه ده‌بێت واز له ده‌نگدان بهێنین؟ لێره‌دا گۆڕان به مانای گۆڕانی ریشه‌ی ڕادیکاڵی، که ته‌نها له رێگای شۆرشه‌وه دێته دی. کاتێک ده‌نگ ناده‌ین ئه‌وا یانی به ته‌واوی ئاڵای بێ ئومێد و ته‌سلیم بوونمان هه‌ڵکردوه.
چونکه ده‌نگ نه‌دان یانی هیچ نه‌كردن. ئایا له کاتێکدا له سیسته‌مێک ناڕازیت به هیچ نه‌كردن ئه‌و سیسته‌مه ده‌گۆڕیت؟ دیاره بێگومان هیچ نه‌كردن هیچی لێ به‌رهه‌م دێت، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه. به‌ڵام جودا له‌م ئارگومێنته ده‌نگ نه‌دان کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی تری نێگه‌تیفی هه‌یه که پێویسته قسه‌ی له سه‌ر بکرێت. کێیه ئه‌وه‌ی که ده‌نگ نادات، دیاره ده‌نگ نه‌ده‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که ناڕازیه له دۆخه‌كه، چونکه خه‌ڵكی ڕازی ئه‌وانه‌ن که سودمه‌ند و له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدان. که‌واته که‌سی ناڕازی له رێگای ده‌نگ نه‌دانیه‌وه ته‌نها چه‌كێک که هه‌یه‌تی بۆ گۆڕانکاری وازی لێده‌هێنێت. ئه‌م وازهێنانه گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران چونکه توانیان که‌سی نه‌یاریان ماندوبکه‌ن، بێ هیوا بکه‌ن، ناچاری بکه‌ن به کشانه‌وه.
دووه‌م، کاتێک که دیموکراسی بریتیه له ململانێ له نێوان هێزه‌كاندا بۆ حوکمکردن، به‌و شێوه‌ی هه‌ر هێزێک به باشی ده‌زانێت، ئه‌وا ده‌نگدان ده‌بێت وه‌ك ململانێیه‌ك ببینرێت له نێوان ئه‌وانه‌ی که هه‌موو شتێکیان بۆخۆیان بردوه و ئه‌وانه‌ی که له هه‌موو شتێک بێبه‌ری کراون. بۆیه ده‌نگدان بریتیه له هه‌وڵدان بۆ ململانێکردن له گه‌ڵ خه‌ڵکانێکدا که ده‌ستیان گرتوه به سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی وڵات‌دا به ئاسانی ئاماده‌نین که ده‌ست به‌رداری بن، بۆیه نابێت به دوو سێ جار ده‌نگدان وه‌ها لێک بدرێته‌وه که ئه‌م خه‌ڵکانه که سڵ ناکه‌نه‌وه له هیچ شتێک ئاماده‌بن بێنه ژێر بار. له لایه‌كی تره‌وه با له ڕوانگه‌ی دیموکراسیه‌وه له ده‌نگدان بنواڕین. کاتێک که ناڕه‌زایی هه‌یه ئه‌وا دوو رێگا هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ئه‌ویش یان ده‌نگدان یان توندوتیژی، چونکه ده‌نگ نه‌دان یانی کشانه‌وه و ته‌سلیم بوون. ئایا ده‌نگ نه‌ده‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌روات که بڕوای وه‌هابێت که ته‌نها توندوتیژی ده‌توانێت دۆخه‌كه بگۆڕێت. توندتیژی دیسانه‌وه جۆرێکی تره له ده‌ربڕینی نائومێدی. توندوتیژی یان له شێوه‌ی شۆڕش یان خه‌باتی چه‌کداریدا خۆی ده‌بینێته‌وه.
هه‌ردوو نه‌ک هه‌ر له ئێستای کوردستاندا به‌ڵکو له هه‌موو ساته‌وه‌ختێکدا چه‌ندێک باشیان هه‌بووبێت ده هێنده زیانیان هه‌بووه. توندوتیژی نه‌ك هه‌ر نابێته هۆی گۆڕانکاری به‌ڵکو ده‌بێته هۆی رژانی خوێنێکی زۆر، باڵاده‌ست بوونی خه‌ڵکانی نه‌فامی سیاسی، دروستکردنی قاره‌مان، خۆ به خاوه‌نزان، که دیسانه‌وه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ما دۆخی ئێستایه به خوێن وئازارێکی زۆره‌وه.
بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێت دۆخه‌كه بگۆرێت، ئه‌وا ده‌بێت له سه‌ر چالاک‌بوون و به‌شداریکردنت و سوربونت کۆڵ نه‌ده‌یت که ده‌نگدان یه‌كێکه له باڵاترین شێوازی به‌رجه‌سته‌بوونی ئه‌م به‌رگری و گۆڕانخوازیه.
پاش کۆمێنتی براده‌رانن...
سوپاس به‌رێزان، مادام گفتوگۆکه ئاراسته‌یه‌كی فه‌لسه‌فی وه‌رگرت ئه‌وا با پێکه‌وه گتفوگۆ بکه‌ین. زۆرم پێخۆشه، به پێویستی ده‌زانم.
ئایا ده‌نگ نه‌دان یانی چی؟ ئه‌وه‌ی من له وه‌ڵامی کاک پێشره و د. نیازدا هه‌ستی پێئه‌كه‌م جۆرێکه له پرۆتێستۆ (ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دونیایه‌كدا که به دیدی ئه‌وان هه‌ڵبژارده‌ی تیادا نه‌ماوه). له هه‌مانکاتدا له کۆمێنتی کاک ئه‌میندا دژایه‌تی دیموکراسی هه‌یه.
من ده‌نگ نه‌دان دابه‌ش ده‌كه‌م بۆ سێ پۆلێن: یه‌كه‌م خه‌ڵکێک که هه‌ست ناکه‌ن یان به پێویستی نازانن ده‌نگ بده‌ن چونکه ده‌نگ دان به کرده‌یه‌كی سیاسی له قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن و خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت ده‌بینن. به داخه‌وه هیچ کام له‌و به‌رێزانه لێره‌دا ده‌نگیان نیه. به‌ڵام هه‌موومان ده‌زانین که سیاسه‌ت ده‌ره‌وه‌ی نیه. هه‌وا هه‌ڵمژین په‌یوه‌سته به سیاسه‌ته‌وه، بیر له جۆری هه‌وا بکه‌ره‌وه له شاری ئه‌مڕۆی کوردستانی سیخناخه به ئۆتۆمبێلدا، خواردن: چۆنێتی خۆراک سیاسه‌ته، ده‌رمانی به سه‌رچوو، خوێندنی فێرنه‌كه‌ر، رێگاوبانی کوشنده، جل و به‌رگ، هتد.جۆری دووه‌م دژه دیموکراسی: بێگومان خیتابی دیموکراسی له قه‌یراندایه. به‌ڵام ئێمه، یان کایه‌ی رۆشنبیری ئێمه هیچ پریشکێکی ئه‌م خیتابی پاش دیموکراسیه‌ی به‌رنه‌كه‌وتوه، یان ڕه‌خنه‌ی دیموکراسی، که‌سانی وه‌ک جاک ڕانسێر، مه‌ی تۆد، ژاک لوک نانس و زۆری تر. دژایه‌تی دیموکراسی هێشتا له شێوازی کۆنی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی مۆدێرنه‌دا ده‌كرێت که عه‌وام شایسته‌ی ده‌سه‌ڵات نیه. بۆ زانیاری زیاتر بۆ ئه‌م دۆخه ڕه‌نگه قۆناغی دۆسته‌یه‌ڤسکی و تۆرگینێف به‌تایبه‌ت له رۆمانی کوڕ و باوک‌دا جێگای سه‌رنجه. خیاتبی به گێل زانینی عه‌وام بنه‌مای ئه‌و شه‌رعیه‌ت به‌خشینه‌یه که پاشان ده‌وڵه‌تی ئیلیتی لینین ده‌یکات به‌كردار و له ستالین‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت وبه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی قات‌و قڕی ملیون ملیون جوتیاری هه‌ژاره. هه‌روه‌ها لای ما‌و تسی تۆنگ. له ڕاستیدا ما‌و چینی نوێی به خوێنی هه‌ژاران دروست کرد به‌ڵام هه‌مان هه‌ژاران هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ژارترین خه‌ڵكن.
ده‌نگ نه‌دان وه‌ك پرۆتێستۆ. کاتێک نائومێدی له سیسته‌می سیاسی ده‌بێته یه‌كێک له خه‌سڵه‌ته‌كانی سیسته‌م ئه‌وا ده‌نگ نه‌دان وه‌ك پرۆتێستۆ ده‌بێته یه‌كێک له رێگاکان. به‌ڵام ئایا له ئێستای کوردستاندا ئه‌م ده‌نگ نه‌دانه ده‌بێته پرۆتێستۆ. به‌ڕای من نه‌خێر.
دوو رێگا هه‌یه، یه‌که‌م کاتێک ده‌نگده‌نه‌دارن خۆیان رێکبخه‌ن و ببنه خاوه‌ن خیتابی خۆیان و خۆیان له په‌رته‌وازه‌یی و شپرزی رزگاربکه‌ن و ده‌ست بکه‌ن به فشار. ئێمه له کوردستان ئه‌مه‌مان نیه، بۆیه ده‌نگنه‌دان وورد وورد ده‌بێته‌وه پاشان له هه‌ناوی ئاپۆر‌دا بێ کاریگه‌ر ده‌بێت.
دووه‌م ئه‌مرۆ له کوردستان دوو جۆر ده‌نگدان هه‌یه یان ده‌نگدان به سیسته‌مێکی خراپ یان ده‌نگدان به ئاراسته‌ی فشار له پێناو گۆڕانی. سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی باڵا به سه‌ر سه‌رجه‌م کایه‌کاندا هێنده ده‌نگده‌ری خۆی هه‌یه یان له رێگای پاره و تۆقاندنه‌و ته‌زویره‌وه هێنده ده‌نگده‌ری خۆی زامن ده‌كات که له ئه‌نجامدا ده‌نگنه‌دان نه‌ك ده‌بێته پرۆتێستۆ به‌ڵکو ده‌چێته خزمه‌تیه‌وه. بۆیه ده‌نگنه‌دان له کوردستان دانگدانه به سیسته‌م یان خۆ دورگرتنه له هه‌موو هه‌وڵێک بۆ فشارکردنه سه‌ر سیسته‌م. به دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی و پارتی زۆریان پێخۆشه که ده‌نگ نه‌ده‌یت کاتێک که ده‌نگه‌كه‌ت بۆ ئه‌وان نیه. بۆیه پرۆتێستۆکه دژ به ئامانجی خۆی ده‌شکێته‌وه.
په‌یجی تایبه‌تی نوسه‌ر له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك