KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
هێزێکی سەیرە یەكێتی نیشتیمانی کوردستان‌
| |
  21/05/2014

زیاد لە هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پاریزگادا تیئەپەرێت..یەکێتی وەک هێزێکی سیاسی کە پیشبینی ئەکرا لە دوای دیارنەمانی تاڵەبانیەوە دەنگەکانی زپر کەم بکات بەتایبەتی کە ناکۆکیەکانی نێوان سەرکردەکانی زۆر گەورە و ئاشکرا بون، بەڵام لەهەڵبژاردندا دەرکەوت کە یەکێتی بە پێجەوانەی چاوەروانیەوە زۆر لە هەڵبژاردنی پێشوو زیاتر دەنگی هێناوە و وەک هێزێکی کاریگەر خۆی لەناو گەمەکەدا پاراستووە.

بەڵام سەیرەکە ئەوەیە ئەم هێزە زۆر باش ئەزانێت کەرکوکی بردۆتەوە و تەنانەت رێژەی کورسیەکانی چەندە، لە دیالە دەنگی هێناوە و یەک یان دوو کورسی لەویوە مسۆگەر کردوە، ئەزانێت و ئەشلێت کە لە هەولێر چەند دەنگی هێناوە و ئم دەنگانەش چەند کورسی ئەداتێ، لە دهۆک چەند دەنگی هێناوە و چەند کورسی بەردەکەوێت، هەموو ئەمانەش لە راگەیاندندا بلاو ئەکاتەوە.

 کەچی کە دێتە سەر سلێمانی کە تیاییدا ئەگەرچی دەنگی زیاد کردوە، بەڵام زۆر رونە کە دۆراوە و لە پاش لیستی گۆرانەوەیە، هەر ئەڵێت ئەبی چاوەڕیی کۆمسیۆن بکەین بزانین چی ئەڵێت. نە بۆ دیالە و نە بۆ هەولێر و کەرکوک و دهۆک پێویستی بە راگەیاندنی کۆمسیۆن نیە (کە بەراستی پێویست نیە، چونکە هەر شەوی هەڵبژاردن بەگشتی هەموو هیزەکان لە رێی نوێنەرانی سەرسنوقەکانیەوە ئەزانن چەند دەنگیان هێناوە) کەچی بۆ سلێمانی پێویستە تەنها لەبەرئەوەی ئەنجامەکان لەوە ناچێ‌ زۆر بە دڵیان بێت..

بەهەرحاڵ گەر ئەمە تەنها بۆ دواخستنی دانان بێت بەوەدا کە سلێمانیان دۆراندووە، کێشە نیە سبەی دێت و شتەکان باشتر رون ئەبنەوە، گەر ئەمە بۆ ئەوەش بێت کە....با چاوەڕی بین رۆژانی داهاتوو گەرم و گوڕ و پڕ روداو ئەبن.

له‌فه‌یسبوكی‌ نوسه‌ره‌وه‌

  611

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت