جارێكیان به‌رپرسێك به كاك نه‌وشیروانی وت: به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئێوه قورسه، وه‌ڵامی كاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌بوو كام وه‌زاره‌ته‌ی به خه‌ڵكی تر به‌ڕێوه‌نابرێت بابدرێته ئێمه‌و توانای به‌ڕێوه‌بردنیمان هه‌یه،ته‌نانه‌ت توانای به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێممان هه‌یه.
ئێستاش گۆران دوو قورسترین وه‌زاره‌تی وه‌رگرتووه كه زۆرترین كێشه‌ی هه‌یه.
چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌و گۆڕان له رێگای ئه‌و پۆستانه‌ی وه‌ریده‌گرێت به‌شێكی زۆریان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
یه‌كه‌م: كێشه‌ی چه‌ك له‌ده‌ستی حیزب‌دا، تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی و پارتی سوپای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و گۆڕان له رێگای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ده‌واتنێت چیتر هێزی چه‌كداری حیزبی نه‌هێلێت و سوپای نیشتیمانی دروستكات، كه ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی ئێجگار گه‌وره‌یه.
دووه‌م: كێشه‌ی پاره، هه‌موان ئاشنای گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌و به‌فیڕۆدانی گه‌وره‌ی داراین، ناڕوونی و دیار نه‌بوونی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ، گۆڕان له رێگای وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ده‌توانێت كێشه‌ی پاره‌ش چاره‌سه‌ربكات، سندوقی داهاتی نه‌وت دروستبكات.
سێیه‌م: سیستمی سیاسی، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سیستمی سیاسی له رێگای په‌رله‌مانه‌وه ده‌كرێت‌و گۆڕانیش له رێگای سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه كار بۆ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه ده‌كات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه ده‌دات.
چواره‌م: لاوازی ژێرخانی ئابوری و به‌فێرۆدانی زه‌وی، له رێگای پلانی ستراتیژی وه‌به‌رهێنانه‌وه كه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌م كاره هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و گرفته جاره‌سه‌ر ده‌كات.
پێنجه‌م: گرفتی تۆماری كۆمپانیاكان و فۆرمی خۆراك و مۆڵه‌تی كارگه‌كان‌و هۆشیاری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی له رێگای وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی و ئه‌وقافه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌م كارانه له رێگای وه‌رگرتنی پۆستی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و پارێزگاره‌وه ده‌كرێت.
ئێمه چاودێرین به‌سه‌ر نمونه‌ی حوكمڕانی گۆڕان