له‌وه‌تی ئه‌و پیره هه‌ولێره پاش ئنتیفازه كه‌تیته بنده‌ستی پارتی و یه‌كێتی حه‌تاكو ئه‌ورۆ خۆشی له‌خۆی نه‌دیتیه.
هێشتا بیسمیلامان له‌سه‌ربه‌خۆییمان نه‌كردبو، هێشتا ئۆخه‌ی نه‌جاتبونمان له ده‌ستی به‌عس نه‌كردبو، ئه‌و دو حیزبه كه‌تنه گژ یه‌كو شه‌ڕه‌كی بئ ئامانیان خوڵقاند كه هه‌زاران هه‌زار كوڕی ئه‌و شاره‌یان كرده قوربانی بڕه‌ك پاره‌و پولی ئیبراهیم خه‌لیل. هه‌ر له نه‌تیجه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌شدا هه‌زاران كوڕی هه‌ولێریان ده‌ربه‌ده‌ری شاران و وراتانی دنیا كرد.
وه‌خته‌كی سه‌دامیش روخا ئه‌و دو حیزبه له به‌ینی خۆیان ئیتیفاقه‌كیان ئیمزا كرد، لۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌ی له به‌غداوه دێتن به‌شبرا له به‌ینی خۆیاندا ته‌وزیعی بكه‌ن و با میلله‌تیش ئاو ئاو بچیتن.
ئه‌و هه‌ولێره‌ی كه به قسه‌ی خۆیان ده‌رێن پایته‌ختی گه‌شتیاری وراتانی عه‌ره‌بیه، ئه‌وڕۆ له‌ناو چركاوی زێرابه‌كان و ئاوی فه‌یه‌زانات و قوڕو چرپاوی گه‌ڕه‌كه شه‌عبیه‌كاندا نقوم بوه، به چاوی خۆشتان ده‌بینن كه مه‌سئولانی ئه‌و دو حیزبه زاڵمه چه‌ند عیماره‌و ئوتێل و سۆپه‌رماركێتیان به خینی ئه‌و میلله‌ته‌و به زه‌قه زه‌قی چاوی هه‌ولێریان برند كردیه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ركو خانی وعه‌ردیشیان نه‌هێشت له‌و شاره لۆ خۆیان نه‌به‌ن، به پاره‌ی دزراوی میلله‌ته‌وه ده‌یانو سه‌دان مه‌زره‌عه‌یان له‌سه‌ر رێیه‌كانی مه‌سیف و به‌حركه لۆ خۆیان كردیه كه شه‌و هه‌تا سبه‌ینی لێی راده‌بوێرن.
له بیریشتان نه‌چی كه هه‌ر كار‌و كاسبیه‌كیش له‌و شاره‌دا ئه‌گه‌ر شه‌ریكایه‌تی له‌گه‌ر ده‌سه‌راته‌داره‌كاندا نه‌بی ناهێلن پاروه نانه‌كیش لۆ منداره‌كانمان په‌یدا بكه‌ین.
هه‌نده‌كان باس له زوڵمی سه‌ر شاری سلێمانی ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ستی یه‌كێتی وێران بوه، خۆ هه‌ولێریش ئه‌وه 18 ساره به‌ده‌ستی پارتیه‌وه زوڵمی لێ ده‌كرێ.
خۆ له بیرتان نه‌چوه كه سارانی نۆهه‌ته‌كان موشكیله‌ی كاره‌بامان هه‌بو، ئێ خۆ ئێستاش حكومه‌ته‌كه‌ی دو حیزبه‌كه نه‌یانتانی ئه‌و موشكیله‌یه حه‌ل بكه‌ن و شه‌وانه گه‌ڕه‌كه‌كانمان به موه‌لیده رۆناك ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر نا له تاریكی‌دا غه‌رق ده‌بن.
هه‌ر له‌بیرتانه له ساری نۆهه‌ته‌كان هه‌ولێریه‌كان به‌ده‌ست موشكیله‌ی كرێ خانیه‌وه ده‌یناراند، خۆ ئێستاش هه‌زاران هه‌زار گه‌نجی ئه‌و شاره له‌به‌ر نه‌بونی خانی ناتانن ژن بینن. ئه‌و چه‌ند هه‌زار خانی‌و شوققه‌یه‌ش كه له‌و چه‌ند ساره‌دا دروستیان كرد هه‌موی لۆ خه‌ركی خۆیان چو به ته‌زكیه‌ی لق و ناوچه‌ی پارتی و نه‌درانه خه‌ركی فه‌قیرو فه‌قه‌رات.
ئێستا حه‌قه مام خه‌لیل و سه‌ید فه‌تاح خاره‌خدر و حاجی واحید له خۆیان بپرسن پاش ته‌مه‌نی شێستو حه‌فتا ساریان چ ئیستفاده‌یه‌كیان له‌و حكومه‌ته كردیه، كه ئه‌وه 17 ساره به‌ده‌ست پارتیه‌وه‌یه.
ئه‌وڕۆ شاگرده‌كانی ئه‌وانه هه‌مو بونه ملیۆنه‌رو ده‌سه‌راتدار، وه‌زعی ئه‌وانه‌ش هه‌روه‌كی خۆیتی.
ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌ی له‌و شاره‌دا ده‌كرێ، كه كه‌سانی غه‌یره هه‌ولێری هه‌مو شته‌كانیان لۆ خۆیان بردیه، سبه‌ینێ به ده‌ستی گۆڕانه‌وه ده‌گۆڕێ.
ئه‌و زوڵم‌و ناهه‌قیانه‌ی ئه‌و دو حیزبه به درێژایی 22 ساره به‌و هه‌ولێره ده‌یكه‌ن، سبه‌ی به ده‌ستی گۆڕانه‌وه نامینێن.
لۆیه هه‌ولێر پێویستی به گۆڕانه، وه‌كی كاك نه‌وشیروانیش گۆته‌نی گۆڕان له هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كات.
لۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌فت و غاز نه‌چیته گیرفانی سه‌رسپیه‌كانی ده‌سه‌رات، لۆ گه‌نجانی ئه‌و وراته سه‌رف بكرێ و لۆ خۆشی و پێشكه‌وتنی هه‌ولێر به‌كار بینن، ده‌نگتان بده‌نه گۆڕان.
لۆ ئه‌وه‌ی عاردی روكن به‌س لۆ مه‌سئوله‌كان نه‌بیتن و عه‌داله‌ت له دابه‌شكردنی عه‌ردو شوققه وخانی هه‌بی،، ده‌نگ بده‌نه گۆڕان.
لۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگتان بگاته ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و داواكانتان جێبه‌جێ ببی، ده‌نگتان بده‌نه گۆڕان.
لۆ ئه‌وه‌ی مقاوه‌لات و ته‌نده‌ر هه‌موی لۆ خه‌ركانی ده‌سه‌رات نه‌بی و خه‌ركی شاری هه‌ولێریش به‌شیان هه‌بی، ده‌نگتان بده‌نه گوڕان.
لۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دو حیزبه له ژوره تاریكه‌كاندا پاره‌ی میلله‌ت لۆ خۆیان به‌ش نه‌كه‌ن، ده‌نگتان بده‌نه گۆڕان.
لۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی محامیه‌كتان هه‌بی دیفاع له هه‌قو داواكانتان بكات ده‌نگتان بده‌نه گۆڕان.
لۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر جاره‌كی دی نه‌كه‌ویته بن ده‌ستی یه‌ك حیزب و وه‌كو عه‌بد معامه‌له‌تان له‌گه‌ر نه‌كا ده‌نگتان بده‌نه گۆڕان.
هه‌ولێری برام؛ ئه‌وجاره ئه‌تو ده‌ستپێشخه‌ر به‌و خۆت ئه‌و وه‌زعه بیگۆڕه.
سبه‌ی