KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ئاماژه‌كانى دواى بيستو پێنجى حه‌وت‌
| |
  21/05/2014

به‌ درێژايى مێژوو ڕووداوگه‌لێك هه‌بوون كه‌ خاوه‌ن كاريگه‌رى و هێزى دابڕاندنى مێژوويى بوون به‌وه‌ى كه‌ ئيتر له‌ دواى ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ پێوانه‌كانى خه‌مڵاندن به‌ شێوه‌يه‌كى بنه‌ڕه‌تى گۆڕانيان به‌ سه‌ردا دێت و مرۆ ناتوانێت به‌ بێ له‌ به‌ر چاوگرتنى ده‌رهاويشته‌كانى ئه‌و ڕووداوه‌ خوێندنه‌وه‌ بۆ هه‌ر پێشهاتێكى تازه‌ بكات كه‌واته‌ ده‌توانين ئه‌و چه‌شنه‌ ڕووداوانه‌ به‌ ده‌سپێكى سپێده‌يه‌كى نوێ ده‌ستنيشان بكه‌ين (وێستگه‌ى مێژوويى). زۆرن ئه‌و به‌رواره‌ گرنگانه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه‌ سه‌رنجى بخه‌مه‌ سه‌ر بريتيه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى بيستو پێنجى حه‌وت. لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م وه‌كو به‌شه‌رێكى ئه‌م ووڵاته‌ و به‌دوور له‌ هه‌ر كارتێكه‌رێكى ده‌ره‌وه‌ى بيركردنه‌وه‌ى خۆم باس له‌ چه‌ند ته‌وه‌ره‌و ده‌هاويشته‌يه‌كى گرنگى دواى به‌روارى 25/7/2009 بكه‌م كه‌ من پێموايه‌ تاوكو ئێسته‌ به‌ردواميان هه‌يه‌ و ڕه‌نگه‌ زۆرتريش ببن له‌ ئاينده‌دا.

* هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى جۆرێك له‌ شكۆمه‌ندى بۆ ئينسانى كورد به‌ شێوه‌يه‌ك ئيتر ئه‌وه‌ تاكى كورده‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌بێته‌ كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كى سه‌ر سه‌حنه‌ى سياسى و سياسيه‌كانيش ڕۆڵى ته‌ماشاگه‌ر ده‌بينن, لێره‌وه‌ ئيتر مرۆڤى كورد ده‌بێت به‌ كائينێكى گومانكه‌رو به‌ ئاسانى ناتوانرێت يارى به‌ ژيان و كه‌رامه‌تى بكرێت.
*بۆ يه‌كه‌م جارو دواى ڕاپه‌ڕين ئيتر هه‌وڵده‌درێت دابڕانێك له‌ مێژووى تاڵى كورد بئه‌فرێنرێت , ئيتر ڕه‌وتێكى به‌هێز له‌ كۆمه‌ڵگاى كورديدا دروست ده‌بێت كه‌ به‌ ته‌مايه‌ له‌و‌ خه‌وه‌ قووڵه‌ ڕابچه‌ڵه‌كێت كه‌ كه‌ سياسيه‌ ته‌قليديه‌كان لايه‌لايه‌ى بۆ ده‌كه‌ن(خه‌وتن له‌ سه‌ر سه‌روه‌ريه‌كانى ڕابردوو),ئه‌م هۆيه‌ش واده‌كات هێزه‌ سياسيه‌كان فره‌تر بايه‌خ به‌ دا‌نانى پلان بده‌ن بۆ ئاينده‌و حيكايه‌ته‌كانى ڕابردوو چيتر تينوێتى ده‌نگده‌رى كورد ناشكێنێ.

*پاشه‌كشه‌ى ڕه‌وتى كۆنه‌پارێز(كۆنزيرڤاتيڤ)ى سياسيه‌ كورده‌كانيش ئيتر له‌ و به‌رواره‌وه‌ به‌ ته‌واوى خۆى به‌ده‌رده‌خات و چيدى ناتوانرێت به‌ عه‌قڵى كۆن و ته‌نراو به‌ وه‌هم كاروباره‌كان ئيداره‌ بدرێت ئيتر چينى ڕۆشنبير و خوێنده‌وار  ده‌بنه‌ ژماره‌يه‌ك كه‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنيان ده‌بێته‌ گريمانه‌يه‌كى ئه‌سته‌م , هاوكێشه‌كانى نێو كۆمه‌ڵگا به‌ ته‌واوى ئاوه‌ژوو ده‌بنه‌وه‌و بيره‌ نه‌ريتخوازه‌كان كاريگه‌ريه‌كه‌ى جاران له‌ ده‌ستده‌ده‌ن , هه‌ر بۆ وه‌بيرهێنانه‌وه‌ ئه‌وه‌ وه‌چه‌كانن له‌ ناو بنه‌ماڵه‌كاندا ڕۆڵى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌گێڕن له‌ ديارى كردنى ئاراسته‌ى سياسيدا وه‌ك‌ له‌ دايبابه‌كان,له‌ ئه‌نجامداميشدا حيزبه‌ سياسيه‌كان ئه‌گه‌ر بۆ نمايشيش بێت په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر ڕۆڵپێدانى كاره‌كته‌ره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى شۆڕش و خوێنى تازه‌ى نێو زانكۆو ناوه‌نده‌ ئه‌كاديميه‌كانى تر.

* له‌ ئاكامى كێبڕكێى لايه‌نه‌ سياسيه‌كاندا ئاستى چاوه‌ڕوانى مرۆڤى كورد هێدى هێدى به‌رزو به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌, ئيتر ده‌نگده‌رى كورد به‌ دروشمى ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و دووباره‌بووه‌وه‌ باوه‌ڕ ناهێنێت و به‌ دواى ئه‌و ئه‌و هێزه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ توانيويه‌تى له‌ خه‌ونه‌كانى ئه‌م نزيك بێته‌وه‌, ئه‌م خه‌ونپه‌ردازيه‌ش تاكى كورد ده‌كاته‌ بوونه‌وه‌رێك كه‌ له‌ده‌ستى بێت ده‌سكارى دونيا شێوێنراوه‌كه‌ى بكات.

* ئاوا بوونى ڕۆژى بيستو پێنجى حه‌وت له‌ هه‌مانكاتدا يه‌كسان ده‌بێت به‌ ئاوابوونى خۆرى حيزبه‌ كارتۆنى و به‌رخۆره‌كان ‌ئيتر ئه‌و درۆ گه‌وره‌يه‌ ڕواجى نه‌ما و چيتر بۆ سه‌لماندنى هه‌بوونى فره‌يى دووكانى سياسي چێناكرێت. له‌ لايه‌كى تره‌وه‌ كاركردن له‌ سه‌ر جياوزيه‌‌ ئايدۆلۆژيه‌ به‌رته‌سكه‌كان باوى نامێنێت و بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌بێت كه‌ كێشه‌كانى كوردستان ڕه‌گيان له‌ شوێنى تره‌و دوورو نزيك په‌يوه‌نديان به‌ دابه‌شبوونه‌ ئايدۆلۆژى و ڕه‌گه‌زى و چينايه‌تيه‌كانه‌وه‌ نيه‌.

له‌ كۆتاييدا ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێين كه‌ گۆڕانكاريه‌كى گه‌وره‌ى وا له‌ نێوان گزنگ و ئاوابوونێكدا نه‌هاتوه‌ته‌ بوون و له‌ ئه‌نجامى كاركردنێكى زۆرو درێژخايه‌نى ناوه‌نده‌ جياجياكاندا بووه‌و ئه‌م به‌رواره‌ش ته‌نها كاتى نمايشدان و خاڵى چنينه‌وه‌ى به‌رهه‌مى هه‌وڵه‌كانى پێشوو, به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ى ڕوويداو ڕووده‌دات ڕۆژ به‌ ڕۆژ گرنگى ئه‌و ڕووداوه‌مان بۆ ده‌رده‌خات و مژده‌ى گۆڕانى گه‌وره‌ى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سه‌رجه‌م كايه‌كانى تر له‌ گه‌ڵ خۆيدا ده‌هێنێت هه‌ڵبه‌ت به‌ جه‌ختكردنه‌وه‌و چاودێريكردنى خودى خه‌ڵك له‌ كۆى پێشهاته‌كاندا.

  451

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت