1. حەمامێكو دوكانێكی پەنچەرچییان بەناوەوە ناو ئەنا.
2. هاوكێشەكەی بەمشێوەیە ئەبوو:
رێز = سامان × (بنەماڵە)2
3. وازی لەعیلمو مەعریفەت ئەهێناو لەحزبێكدا ئەبوو بەئەندامی سەركردایەتی.
4. خۆی بۆ پەرلەمان بپاڵاوتایە چوار دەنگی نەئەهێنا.
5. لەقادسیەكەی خاڵە صەدامدا پێنج شەش ساڵ ئەكرا بەعەسكەر.
6. تواناسازییەكە شمولی نەئەكرد.
7. بەیانیان بەڕیزێك سەیارەی پڕ حیمایەوە ئەچوو بۆ دەوام.
8. تائێستاش ناوی بۆ شوققە نەئەهاتەوە.
9. لەسێی كولییەوە ژنی ئەهێناو تاقەتی فیزیاو میزیای نەئەما.
10. قونسوڵخانەی ئێرانی ئەیوت بەئەسڵ ئێرانییەو خەڵكی مەشهەدە.
11. داوای هەرشتێكی بكردایە ئەیانوت بڕۆ سی ڤییەكەت بێنە.
12. لەداخی تەلەفزیۆنە كوردییەكان دەمێك بوو شێت بووبوو.