KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
بردنه‌وه‌ی ئه‌كه‌په‌و به‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا چی ده‌گه‌یه‌نێ‌ ؟ !‌
| |
  21/05/2014

بردنه‌وه‌ی ئه‌كه‌په‌و به‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌دا چی ده‌گه‌یه‌نێ‌ ؟ !

بێگومان ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر كردنه‌ حه‌كه‌م، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، نیشانه‌ی سه‌رڕاستیی‌و ته‌ندروستییه‌تی، بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك به‌گشتیی مرۆڤایه‌تیی بوێ‌، پێویسته‌ به‌و دیارده‌یه‌ دڵخۆش بێ‌ "مادام خێرو خۆشیی ساغ‌و بێ‌ غه‌ش بێ‌" چونكه‌ به‌دیلی ده‌ستاوده‌ست پێكردنی ده‌سته‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌و له‌میانه‌ی ویستی ئازادانه‌ی خه‌ڵكدا، جگه‌ له‌حوكمی میراتیی، یان خۆسه‌پاندن (الحكم الوراثي أو الإستبداد) شتێكی دیكه‌ نیه‌، دیاره‌ حوكمی میراتییش پێچه‌وانه‌ی ڕێزو حورمه‌تی مرۆڤه‌كانه‌، كه‌ خوا ڕێزی لێناون: (وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِي آدَم) الأسراء -70-، چونكه‌ مرۆڤـ خه‌لیفه‌ی خوایه‌و شمه‌ك‌و مه‌ڕو ماڵا نیه‌ كوڕ له‌بابی به‌میرات بیگرێ‌! هه‌روه‌ها حوكمی تاكیی‌و خۆسه‌پاندنیش پێچه‌وانه‌ی ئازادیی مرۆڤه‌كانه‌، هه‌ربۆیه‌ش خوا نه‌فرینیی له‌ سته‌مكاران كردوه‌: (...ألاَ لَعْنَةُ اللهِ عَلَى الظَالِمِينَ) هود -18-، ئاشكراشه‌ سته‌م له‌بواری حوكمڕانیی‌و ئیداره‌ی وڵاتدا، گه‌وره‌ترین‌و به‌زه‌ڕترین جۆری سته‌مه‌، چونكه‌ زیانه‌كه‌ی گشتگیرو هه‌مه‌لایه‌نه‌!

بۆیه‌ من به‌سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا به‌گشتیی دڵخۆش بووم، به‌تایبه‌ت كه‌ تاڕادده‌یه‌كی زۆر هێمنانه‌و بێ‌ فێڵ به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دڵخۆشیی كردم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ركام له‌ (پارتیی دادو گه‌شه‌ پێدان)و (پارتیی ئاشتیی‌و دیموكڕاسیی) له‌ حاڵێكدا كه‌ ماوه‌ی ساڵێك زیاتره‌ یه‌كه‌میان به‌ناوی ده‌وڵه‌ت‌و دووه‌میان به‌ناوی زۆربه‌ی گه‌لی كورد له‌باكوری كوردستان، سه‌رگه‌رمی دانوستان‌و وتووێژن، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌و وڵاته‌.

چونكه‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌و دووپارته‌ به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ كه‌ هه‌ردووك گه‌لی مسوڵمانی تورك‌و كورد خوازیاری ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ن، له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕێزی دوو سه‌ره‌و دادگه‌ریی‌و یه‌كسانیی، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئامانجه‌ به‌زووی بێته‌دی.

  411

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت