KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
كارێك بەدەر لە ئەخلاق و یاساكانی راگەیاندن!‌
| |
  21/05/2014

پیشاندانی دەستگیركردنی چەند هەڵسوڕاوێكی گۆڕان كە هێشتا نە تاوانباربوونیان سەلمێنراوە، كارێكی بەدەر لە یاسایە، چونكە:

-لە بڕگەی (5)ی ماددەی (19)ی دەستوری نوێی عیراقدا هاتووە:"تۆمەتبار بێ تاوانە تا تاوانەكەی لەلایەن دادگایەكە دادپەروەرانەوە بەسەردا دەسەپێنرێ".

بەپێی ئەم بڕگەیە، پیشاندانی دەموچاوی چەند كەسێكی تۆمەتبار لە شاشەی تەلەفزیۆن، پێچەوانەی دەستورە چونكە دەشێ ئەمە ببێتەمایەی لەنگی و عەیبە بۆ خۆیان و كەسوكاریان، ئەگەر سبەی بێ تاوانبوونیان لە دادگا سەلمێنرا، ئەو دەزگا راگەیاندنانە چۆن قەرەبووی ئابڕوویان بۆ دەكەنەوە؟ كەواتە نابێ بەهیچ شێوەیەك تەنانەت دەموچاوی تاوانباریش پیشان بدرێ نەك تۆمەتبار!.

-لە خاڵی (6)ی ماددەی (1)ی یاسای رۆژنامەگەری ژمارە 35ی ساڵی 2007دا هاتووە "هەر بابەتێك زیان بە رێكاری لێكۆڵینەوەو دادوەری بگەیەنێ سزا دەدرێ تەنیا مەگەر دادگا رێگای بە بڵاوكردنەوەی دابێ".

ئایا پیشاندانی تۆمەتبار كە هێشتا نەخراونەتە بەردەم دادگا، زیان بە ڕەوتی دادگا ناگەیەنێ؟ بۆ نمونە دەشێ بڵاوكردنەوەی وێنەكانیان ببێتەمایەی وروژاندنی خەڵك و گوشارهێنان بۆ دادگا و تەنانەت رەنگە پشێویش بەوهۆیەوە بخوڵقێ.

- بەپێی خاڵی (5)ی ماددەی (1)ی هەمان یاساش، پیشاندانی ئەم كەسانە كە هێشتا تاوانیان بەسەردا ساغ نەبۆتەوە، دەچێتە چوارچێوەی " توانجی ناڕەواو ناوزڕاندن"، تەنانەت ئەگەر سزاش دران، دەبێ دەموچاویان لە كاتی پیشاندانیاندا بشێوێنرێ و ناویان بە پیت بڵاوبكرێتەوە، چونكە ئامانجی یاسا دزێوكردنی ڕەفتاری تاوانكارییە نەك خودی تاوانبار، دەشێ تاوانباری ئەمڕۆ كاتێ سزای وەرگرت، ببێتە پیاوچاكی سبەی، چونكە ئامانجی یاسا چاكسازییە نەك بۆ هەتاهەتایێ مرۆڤەكان لای كۆمەڵگا قێزەون بكات.

داواكارم لە كەناڵەكانی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات و ئەهلی، بەلەبەرچاوگرتنی یاسا و پرەنسیپەكانی راگەیاندن، مامەڵە لەگەڵ ئەم ڕووداوانە بكەن تا پەیامی راستەقینەی ڕاگەیاندن نەكەوێتە ژێر نییەتی تایبەتییەوە.



كارزان محەمەد
(ماستەر لە یاسای راگەیاندن)

  514

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
  د. سه‌ردار عه‌زیز
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت