-
نێچیرڤان بارزانی ئاشتی هه‌ورامی به‌درۆده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت، ته‌نها دۆلارێكیش له‌پاره‌ی نه‌وت نه‌دراوه به‌هیچ میدیایه‌ك نه ئازاد و نه‌ئۆپۆزسیۆن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی كاربه‌رێكه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی ئیمزاكردنی رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دی ئۆن ئۆی نه‌رویجی بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای دهۆك، كه‌به‌ئاماده‌بونی ئاشتی هه‌ورامی به‌رێوه‌چو، چه‌ند جارێك له‌سه‌ریه‌ك و به‌زمانێكی پاراو، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كانی به‌درۆخسته‌وه.
ڕایگه‌یاند: ته‌نها یه‌ك دۆلاریش بۆ هیچ میدیایه‌ك نه سه‌ربه‌خۆ و نه‌ئۆپۆزسیۆن خه‌رجنه‌كراوه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند كاژمێرێك دێت له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی كه‌ناڵی ڕوداوی سه‌ربه پارتی دیمكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی، وه‌ك به‌شێك له‌هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی هاورێیه‌ك بۆ ته‌له‌فیزێۆنی ڕوداو، ڕایگه‌یاند: 30 ملێۆن دۆلار له‌پاره‌ی نه‌وت دراوه به‌كۆمپانیای وشه.