
-
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌سێك كه پیشه‌ی پاسه‌وانیبووه له‌ناحیه‌ی (گوێر) به‌هۆی كێشه‌ی دارایی و دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه‌وه خۆی ده‌خنكێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بهKNNی راگه‌یاند؛ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 28ساڵ كه دانیشتووی ناحیه‌ی (گوێر)ی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خموره و پیشه‌ی پاسه‌وانیبووه له‌بیره نه‌وته‌كانی مه‌لا عومه‌ر، له‌كاتێكدا ویستوویه‌تی بچێته شوێنی كاره‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئوتومبێله‌كه‌ی به‌نزینی تێدانه‌بووه و به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌شه‌وه پاره‌ی پێنه‌بووه به‌نزین بكاته ئوتومبێله‌كه‌یه‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه خۆی خنكاندووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و كه‌سه خێزانداربووه و دوو منداڵی هه‌بووه، له ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری هه‌ولێر كراوه و پۆلیسیش لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.