به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی عومه‌ر فه‌تاح كادیری یه‌كێتی موچه‌ی به‌رزیان له حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه
-
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می كابینه‌ی عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی یه‌كێتی له پارێزگای سلێمانی، چه‌ندین به‌رپرسی حزبیی له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی دامه‌زرێنراون و موچه‌ی به‌رزیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه كه ماڵپه‌ری شرۆڤه بڵاویكردوه‌ته‌وه ژماره (11608) و له مێژووی (4/9/2005) و ئیمزای عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیداره‌ی سلێمانی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابویی كراوه داواده‌كات "چه‌ند ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ند و ئه‌ندام به‌ش و ئه‌ندام كۆمیته و كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر" بڕیاری بڕینه‌وه‌ی موچه‌ی مانگانه‌یان بۆ ده‌رچووه و داواده‌كات وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست بكات به خه‌رجكردنی موچه‌كانیان .
له به‌شێكی دیكه‌ی نوسراوه‌كه‌دا عومه‌ر فه‌تاح بڕیاری ده‌ركردووه كه "پێشینه‌ی هاوسه‌رێتی و كشتوكاڵ و خانووبه‌ره هه‌ڤاڵانی سنوری مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی بگرێته‌وه"
هه‌روه‌ك داواشده‌كات "پێداویستی و كه‌لوپه‌لی وه‌رزشی بۆ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له هه‌ولێر دابین بكرێت و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بكرێت" .