-
كه‌شناسیی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه: له ئاكامی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له ناوچه‌ی بامه‌ڕنی باریوه‌و كه‌مترین رێژه‌ش له كه‌ركوك باریوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ئه‌و شه‌پۆلی بارانبارینه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به شێوه‌ی جیاواز باران له ناوچه‌كانی هه‌رێم باریوه، به جۆرێك زۆرترین رێژه له بامه‌ڕنی بوه كه 34 ملیم بوه‌و له كه‌ركوكیش كه‌مترین رێژه باریوه كه سفر و له ده‌یا 4ی ملیمێك بوه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له شاری هه‌ولێر 2 و له ده‌یا 2 ملیم و له سلێمانیش 10 و له ده‌یا 7 ملیم و له دهۆكیش 25 ملیم باران باریوه.