KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت‌
    کوردستان
  11/03/2014
-

بورهان یاسین، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی به‌ قسه‌و هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت به‌ڵكو پێویستی به‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو هه‌یه‌، ده‌شڵێت: نه‌وت خاڵێكی به‌هێزه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد.

بورهان یاسین سیاسه‌تمه‌داری كورد له‌ كۆڕێكدا له‌ژێر ناونیشانی، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد له‌ كوێوه‌ بۆ كوێ، كه‌ له‌ ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌ڕێوه‌چوو ‌و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕه‌وه‌ندی كوردی ئاماده‌ی بوون، تیشكی خسته‌ سه‌ر بنه‌ماكانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد و ڕایگه‌یاند: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، به‌ قسه‌و هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت، به‌ڵكو پێویستی به‌ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوه‌ و ناكرێت به‌ هه‌ڵچوون، بڕیاری چاره‌نووسساز بدرێت.

 له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆڕه‌كه‌دا، بورهان یاسین، ئاماژه‌ی به‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كردو ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان، به‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌دترین ناوچه‌كانی جیهان داده‌نرێت له‌ ڕووی یه‌ده‌كی نه‌وته‌وه‌ كه‌ ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ببێته‌ بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.

له‌ به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد، باسی له‌ مێژووی دابه‌شبوونی كورد له‌ ناوچه‌كه‌و ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی كردو ڕه‌وه‌ندی كوردی وڵاتانی ئه‌وروپاشی به‌ هۆكارێكی گرنگ زانی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرسی به‌ ده‌وڵه‌ت بوون.  

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1771
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
رێژه‌ی‌ باران بارین ...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ