|
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت |
3/11/2014 1:37:26 PM |
بورهان یاسین، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی به قسه‌و هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت به‌ڵكو پێویستی به ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی گونجاو هه‌یه، ده‌شڵێت: نه‌وت خاڵێكی به‌هێزه بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد.
بورهان یاسین سیاسه‌تمه‌داری كورد له كۆڕێكدا له‌ژێر ناونیشانی، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد له كوێوه بۆ كوێ، كه له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌ك له ڕه‌وه‌ندی كوردی ئاماده‌ی بوون، تیشكی خسته سه‌ر بنه‌ماكانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورد و ڕایگه‌یاند: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی، به قسه‌و هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت، به‌ڵكو پێویستی به ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌كی گونجاوه و ناكرێت به هه‌ڵچوون، بڕیاری چاره‌نووسساز بدرێت.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆڕه‌كه‌دا، بورهان یاسین، ئاماژه‌ی به خاڵه به‌هێزه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی كرد‌و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان، به یه‌كێك له دهوڵهمهدترین ناوچه‌كانی جیهان داده‌نرێت له ڕووی یه‌ده‌كی نه‌وته‌وه كه ده‌كرێت ئه‌وه‌ش ببێته بنه‌مایه‌كی گرنگ بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
له به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا، ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی كورد، باسی له مێژووی دابه‌شبوونی كورد له ناوچه‌كه‌و ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی كرد‌و ڕه‌وه‌ندی كوردی وڵاتانی ئه‌وروپاشی به هۆكارێكی گرنگ زانی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرسی به ده‌وڵه‌ت بوون.
|
|
|