-
ئه‌مڕۆ 44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی 11ی ئازاردا تێپه‌ڕ ده‌بێت كه بۆ یه‌كه‌م جار، مافی ئۆتۆنۆمیی له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكدا بۆ باشووری كوردستان، دیاریی كرا.
شه‌وی10 ی ئازاری 1970 له‌ناوچه‌ی ناوپردان، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه دواجار سه‌دام حسێن جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عێراق و مسته‌فا بارزانی رێككه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆكرد و له رۆژی 11 ی ئازاردا، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی عێراق، له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆن، ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه .
به‌پێی به‌یاننامه‌ی 11 ی ئازاری 1970 ، بۆ یه‌كه‌مجار مافی ئۆتۆنۆمیی درایه كورد له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و ده‌بوو له‌ماوه‌ی 4 ساڵدا، خاڵه‌كانی نێو به‌یاننامه‌كه، بخرێنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام دانپێدانان به‌سنوری ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان، گه‌وره‌ترین رێگربووی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌بوو.
له‌لایه‌كی تره‌وه، حكومه‌تی عێراق ده‌رفه‌تی زیاتری له كات وه‌رگرت و شه‌ڕی ده‌ستیپێكرده‌وه و سه‌ر ئه‌نجام رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و شكستی شۆڕشی كوردی لێكه‌وته‌وه.