Print WWW.KNNC.NET
 به‌ڤیدیۆ...نێچیرڤان بارزانی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌
9/18/2013 8:11:07 PM
نێچیرڤان بارزانی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌درۆده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ته‌نها دۆلارێكیش له‌پاره‌ی‌ نه‌وت نه‌دراوه‌ به‌هیچ میدیایه‌ك نه‌ ئازاد و نه‌ئۆپۆزسیۆن.

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ كاربه‌رێكه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  له‌میانی‌ ئیمزاكردنی‌ رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ دی‌ ئۆن ئۆی‌ نه‌رویجی‌ بۆ دابینكردنی‌ سوته‌مه‌نی‌ بۆ وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ دهۆك، كه‌به‌ئاماده‌بونی‌ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌رێوه‌چو، چه‌ند جارێك له‌سه‌ریه‌ك و به‌زمانێكی‌ پاراو، ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی‌  به‌درۆخسته‌وه‌.

ڕایگه‌یاند: ته‌نها یه‌ك دۆلاریش بۆ هیچ میدیایه‌ك نه‌ سه‌ربه‌خۆ و نه‌ئۆپۆزسیۆن خه‌رجنه‌كراوه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ چه‌ند كاژمێرێك دێت له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ ڕوداوی‌ سه‌ربه‌ پارتی‌ دیمكراتی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ ئاشتی‌ هه‌ورامی‌،  وه‌ك به‌شێك له‌هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن و به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاورێیه‌ك بۆ ته‌له‌فیزێۆنی‌ ڕوداو، ڕایگه‌یاند:  30 ملێۆن دۆلار له‌پاره‌ی‌ نه‌وت دراوه‌ به‌كۆمپانیای‌ وشه‌.