KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ئاشتی‌ هه‌ورامی‌‌و نێچیرڤان بارزانی‌ حساب بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ناكه‌ن‌
    کوردستان
  28/04/2013

-


له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكی‌ كابینه‌ی‌ حه‌وته‌مدا نزیكه‌ی‌ 10 جار نێچیرڤان بارزانی‌ و ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ له‌سه‌ر داهاتی‌ نه‌وت بانگهێشتی‌ په‌رله‌مان كراون به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نه‌بون,كه‌ دواترین بانگهێشتیان به‌ واژۆی‌ 25 په‌رله‌مانتار بووه‌, ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ژوری‌ بارزگانی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت له‌سایه‌تی‌ سیسته‌می‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمدا ئاینده‌ی‌ وڵات و حكومه‌تیش له‌مه‌ترسیدایه‌, به‌شێك له‌ شاره‌زایانی‌ ئابوریش ده‌ڵێن نه‌وتی‌ هه‌رێم ده‌یان كه‌سی‌ كردۆته‌ ملیار دێرو ملیۆنێر.

داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم, ئه‌و چیرۆكه‌ی‌ ماوه‌ی‌ 8 ساڵه‌ به‌شێكی‌ له‌زۆر له‌ هاوڵاتیان و په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانی‌ ئابوری‌ و ڕۆژنامه‌نوسانی‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ كردووه‌, له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ له‌ماوه‌ی‌ ساڵێكدا نزیكه‌ی‌ 10 جار نێچیرڤان بارزانی‌ و ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ بانگێشی‌ په‌رله‌مان كراون به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك ئاماده‌نه‌بون, هه‌رجارێكیش پرسیاری‌ داهات له‌ وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتیه‌كان ده‌كرێت له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین تۆمه‌ت ده‌به‌خشێته‌وه‌.

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ژوری‌ بازرگانی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت له‌سایه‌ی‌ ناشه‌فافی‌ سیاسه‌تی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمدا ئاینده‌ی‌ گه‌ل و حكومه‌ت له‌مه‌ترسیدایه‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ده‌یان كه‌س به‌هۆی‌ نه‌وته‌وه‌ بونه‌ته‌ ملیاردێرو ملیۆنێر.

سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕبونی‌ نزیكه‌ی‌ 5 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچونی‌ یاسای‌ نه‌وت و غازی‌ هه‌رێم به‌ڵام تائێستا سندوقی‌ داهاته‌ نه‌وتیه‌كان و كۆمپانیاكانی‌ ده‌رهێنان و فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم دروست نه‌كراون.
له‌ماوه‌ی‌ یه‌ك ساڵی‌ ڕابردودا سه‌ره‌ڕای‌ دروستبونی‌ ده‌یان قه‌یرانی‌ كه‌می‌ و به‌رزبونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ سوته‌مه‌نی‌ و نه‌مانی‌ پاره‌ له‌بانكه‌كان, به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی‌ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان سه‌دان ملیۆن دۆلار له‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ به‌ناوی‌ كه‌ناڵی‌ میدیایی‌ و بۆنه‌كان و ئیمتیازاته‌وه‌ به‌هه‌ده‌رداوه‌, به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سێك هه‌بێت لێی‌ بپرسێته‌وه‌.

  1770
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ