گۆڕان پێوانه‌ی زنیدوێتی و به‌رده‌وام بونی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌یه ، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و ده‌سه‌ڵاتێکدا ئه‌گه‌ر گۆڕان ڕونه‌دات ئه‌وه یان به‌ره‌و لوتکه‌ی دیکتاتۆری و گه‌نده‌ڵی و بۆگه‌ن بون ده‌ڕوات وه‌کو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئیمڕۆی کوردستان ، یان به‌ره‌و هه‌ره‌س وداتهپین ده‌ڕوات وه‌ک زۆرێک له حیزبه‌کانی کوردستان .
له سۆنگه‌ی پێویست بونێکی حه‌تمی بۆ گۆڕان له پێناوی نوێبونه‌وه‌و بۆگه‌ن نه‌کردن له گۆمه مه‌نگ و قه‌تیس ماوه‌که‌ی 18 ساڵه‌ی سیسته‌می سیاسی شکستخواردوی سه‌رکردایه‌تی خۆسه‌پێنی کوردستان، له ئه‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی ئازار و ژانه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌ل ، له منداڵدانی وێژداندا لیستی گۆران له ساڵی 2009 دا له دایک بوو . له‌و ماوه که‌مه‌ی خۆڕاگه‌یاندنی لیستی گۆڕاندا له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو حسابه‌کانی حیزبه کلاسیکیه‌کانی کوردستاندا بروسکه ئاسا هه‌موو که‌لێنێکی کوردستانی گرته‌وه‌و تروسکایی مۆمه‌که‌ی هه‌موو دڵێکی نا‌ئومێد و هه‌موو ژورێکی تاریکی ماڵه هه‌ژارو به‌شخوراوه‌کانی ڕوناک کرده‌وه.
لیستی گۆڕان هه‌رزوو بوبه بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری خۆرسک و بنکه فراوانی بێ وینه له کولتوری سیاسی و پارتایه‌تی کوردستاندا ، ئامانجی لیستی گۆڕان که ده‌ستی به‌کارکرد گۆڕینی سیسته‌می حوکم بو له کوردستاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ که‌وتنه رێی ئه‌م کاروانه و ته‌نانه‌ت پێش ده‌ست پێکردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ندین گۆڕانی هێنایه کایه‌وه .
یه‌کێک له گۆڕانه هه‌ره گرنگه‌کان ئه‌وه‌یه که ئه‌م لیسته نه پارت بو نه ڕێکخراو نه پێکهاته‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یشی هه‌بوو که خه‌ڵک کۆکاته‌وه‌و بینێرێته سه‌ر جاده ، به‌ڵکو خۆیان بونه بنکه‌و پشتیوانی لیسته‌که‌و به گه‌روی خۆیان هاوار ده‌که‌ن گۆڕانیان ده‌وێت ، ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێکی نوێیه ، ئه‌مه گۆڕانه له عه‌قڵ و کاری سیاسی کورددا .
گۆڕان کولتور و کاری حیزبایه‌تی له ڕیشه‌وه گۆڕی ، له به‌حیزبی کردنی جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزب ، حیزبی کرد به خزمه‌تکاری جه‌ماوه‌ر . ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی نوێ و ئومێدبه‌خش بوو بۆ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ و وای کرد کۆمه‌ڵێک گه‌نجی خوێن گه‌رم و به توانا له‌هه‌موو جومگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چالاکانه جێگه‌ی خۆیان بکه‌نه‌وه و له‌په‌رله‌مانیشدا وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی کاراو چاونه‌ترس به‌گژ پلان و قۆرخکاری ده‌سه‌ڵاتدا بچنه‌وه و به‌شیکی زۆر له سامانی تاڵانکراو بگێڕنه‌وه بۆ ده‌ستی خاوه‌نی حهقییقی خۆی که هاووڵاتیانن .
ئه‌وه گۆڕان بوو له‌م ماوه کورته‌ی کارکردنیدا ، کولتوری شه‌ڕی ناخۆ و سه‌نگه‌ر له‌یکتر گرتنی گۆڕی بۆ ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌کانی ده‌نگدانی کرد به سه‌نگه‌ری گۆڕینی ئاشتیانه ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه گۆڕان و ئه‌ندام په‌رله‌مانتاره‌کانی گۆڕان بوون له به‌غداد بۆ یه‌که‌م جار ئۆپۆزسیۆن بونیان کرد به نه‌ریت و نوێنه‌رایه‌تی حیزبیان گۆڕی بۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ڵ و بونه چاودێری بڕیاره چاره‌نوسسازه‌کان .
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌یه‌وێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانی و سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی دیموکراتی له کوردستاندا پێکبهێنیت که هه‌موو چین وتوێژه‌کانی کۆمه‌ڵ له به‌رێوه‌بردنیدا به‌شدار بن و پشکی خۆیان هه‌بێت له سامانی نیشتیمانی و خزمه‌تگوزاریه‌کی شایسته‌ی سه‌رده‌میان پێبگات .
ئه‌وه‌بوو له‌یه‌که‌م هه‌ڵبژاردندا ته‌رازوی هێزی گۆڕی سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ست هێنانی 25 کورسی به‌شداری له حوکمه‌تی جوتحیزبیدا نه‌کرد و بو بهبهرگریکارێکی سه‌رسه‌ختی هاووڵاتیانی کوردستان و جه‌ماوه‌ره ده‌نگده‌ره‌که‌ی .
هه‌ڵبژاردنی دوهه‌م نه‌خشه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌رێمی کوردستندا گۆڕی هه‌موو لایه‌کی هێنایه ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ئیتر قۆناغی دابه‌شکردنی سامان و پایه پۆست و قۆرغکاری حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی سه‌ره‌تاکانی کۆتایی هاتنی ده‌رکه‌وتوه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی دوهه‌م ڕێگه خۆشکه‌ر بوبێت بۆ به‌شداری کردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پیکهێنانی حوکمه‌ت و داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می حوکم . ئه‌وا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره سه‌ره‌تاکانی گۆڕینی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕیشه‌وه فه‌راهه‌م ده‌کات .
به‌شداری کردنی چڕ‌و دڵسۆزانه‌ی فراوانی هاووڵاتیان ، زامنی گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و سزادانی سیسته‌می جوتحیزبیه ، گرنگی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی لۆکاڵیه که بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوهدنیه ، بۆ ده‌ستی خه‌لک و په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می لامه‌رکه‌زی .
هاتنه کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری و خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاکان ، واته گێرانه‌وه‌ی به‌شیکی گرنگی ده‌سه‌ڵات بۆ هاووڵاتیان ، گۆڕینی ئاشتیانه‌ی حوکمه لهبنارهوه بۆ لوتکه ، ڕاهێنای هێواشی خه‌ڵک و ئاماده‌کردنی عه‌قڵیه‌تی قبوڵکردنی گۆرانکاریه له ڕه‌گه‌وه نه‌ک له چوارچیوه‌ی حیزب و ڕوخساری که‌سه‌کاندا.
به‌شداری کردن له ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراق له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان ئه‌رک و مافێکی نه‌ته‌وایه‌تیه ، پێویسته له‌سه‌ر گۆڕانخوازان و ڕه‌وه‌ندی کوردی زۆر به‌چری به‌شداری تێدابکه‌ن و به‌ها بۆ هه‌موو ده‌نگێک دابنرێت و ڕیگه به به‌هه‌ده‌ردانی هیچ ده‌نگێک نه‌درێت .
ئێمه به‌داخه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاش 22 ساڵ ئازادی کوردستان و بونی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆجێێ ، له‌ئه‌نجامی چاوچنۆکی کێبڕکێێ ده‌سه‌ڵات تائێستا ناوماڵی خۆمان پێ ڕێکنهخراوهتهوه ، کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشمان له‌گه‌ل ناوه‌ند و عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی یه‌کلایی نه‌بۆته‌وه ، سه‌دان گرفت و کێشه و بڕگه‌ی یاسایی به هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه ، ماده‌ی 140 سه‌دوچل سانتیمه‌تر زه‌وی داگیرکراوی نهگێراوهوتهوه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ، ناوچه داگیرکراوه‌کانی پێش ڕوخانی به‌عس هێشتا هه‌مان ڕوبه‌ر و پانتاییه و بگره له‌هه‌ندێک ناوچه فراوانتریش بووه و له دانیشتوانی کورد خاڵی ده‌کرێت . به‌به‌رچاوی هێزو ده‌سه‌ڵاتی به‌رژه‌وه‌ند پارێزی خۆماڵیه‌وه ته‌عریب به داهێنانێ نوێوه درێژه‌ی هه‌یه .
بۆ ساغ کردنه‌وه‌ی سنوری نیشتیمان و گێرانه‌وه‌ی سامانی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ خه‌ڵکی کوردستان پێویستمان به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه و دڵسۆز هه‌یه بۆ نێو په‌رله‌مانی عێراق نه‌ک ئه‌ندام حیزب و نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه. ئه‌مه‌ش ته‌نها له ڕێگه‌ی به‌شداری کردنی فراوانی هاووڵاتیان و هه‌ڵبژاردنی که‌سانی شایسته‌وه ده‌بێت .
گۆڕان تیئۆری تاک حیزبی و پارتی پێشڕه و تاک سه‌رۆک و سه‌رۆکی به سه‌رۆکی له‌دایک بو له گرێژه‌نه برد و پوچه‌ڵی کرده‌وه ، پیرۆز کردنی به‌رپرس و سه‌رۆکی ئه‌زه‌ڵی و ئه‌به‌دی ، ده‌سته‌واژه‌ی به‌بێ بونی ئه‌م یان ئه‌و که‌سایه‌تیه که‌لێنی گه‌وره دروست ده‌بێت کرده پریاسکه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی مێژوه‌وه . ڕۆڵی تاکی له بڕیاری سیاسی‌دا به‌رجه‌سته‌کرد ، له‌بری په‌لکێشکردنی تاک بۆ به‌حیزبی بون ، به‌شدار و سه‌رپشکی کردن له‌دیاریکردنی سیسته‌می نوێی حوکم ، له‌داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ده‌سه‌ڵات و حیزب به‌یێ پابهندونی ئه‌ندامێتی یان مـوچهخۆری .
ئه‌م گۆڕانکاریانه ده‌ستیان پێکردوه و له‌داهاتودا له بۆته‌ی به نه‌ریت بوندا ده‌توێنه‌وه ده‌چنه قاڵبی گوزه‌رانی ڕۆژانه‌وه ، بۆ به‌رده‌وامی ئه‌م دۆخه ڕێجکه گرتوه ، له پێناو دروست بونی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک و هێنانه‌کایه‌ی سیسته‌مێکی دیموکراسی به‌شداری کردن له هه‌ڵبژارده‌نه‌کاندا زۆر گرنگه و زامنی ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه که بۆ خه‌ڵک و حوکمه‌ت و پاشه‌ڕۆژ بۆته پێداویستیه‌کی ژیاری . بیرمان نه‌چێت ته‌نیا ڕێگه و باشترین ڕیگه بۆ ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات سندوقهکقنی ده‌نگدانه .
ئیمڕۆ گۆڕان له لیستێکی هه‌ڵبژاردن ده‌رچوه‌و بۆته بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پان وبه‌رینی ئومێدبه‌خش که‌ده‌یان بیر‌و بۆچونی جیاوازی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرتوه‌و کۆبه‌ندی هه‌مو بیره جیاوازه‌کانیش له‌خزمه‌تی گۆڕانهکهدایه که بۆته پێداویستیه‌کی حه‌تمی قۆناغه‌که ،به جورئه‌ته‌وه ده‌توانم بڵێم که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیمڕۆ بۆته بزوێنهرو نوێنه‌ری بیری نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رده‌میانه‌ی کورد. بۆ به‌رده‌وام بون و خێرا تر کردنی ڕه‌وتی ئه‌و بزوێنه‌ره قۆلههڵماڵینی هه‌مومانی گه‌ره‌که
بورهان ساڵح
ئه‌ڵمانیا