ماوه‌ی چه‌ند سالێكه دادگای بالای تاوانه‌كانی عێراق له بریارێكیدا ژماره (رس/10/83) به‌رواری 24/6/2007 بریاری ده‌ستگیركردنی423 كه‌سی ده‌ركرد له‌نێو سه‌ركردایه‌تی سیاسی و سوپای عێراقدا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا به‌شداربوون. له نێو ئه‌و تۆمه‌تبارانه 258 كه‌سیان كوردن. داوا له ده‌سه‌لاتی كوردی كرا ئه‌وانه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن كه به‌شداربوون له جینۆسایدكردنی گه‌له‌كه‌یان. ئه‌وانه له كوردستانن ، به‌ئازادی ده‌سوڕێنه‌وه. به‌شێك له تۆمه‌تباره‌كان له‌لایه‌ن دوو حیزبه ده‌سه‌لاتداره‌كه دالده‌دراوون. هه‌ندێك له‌وانه پۆستی سیاسی و سه‌ربازیشییان هه‌یه. كه‌واته جه‌لاده‌كان به‌به‌ر چاوی قوربانیه‌كاندا به‌ئازادی ده‌سورێنه‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌نفال كردنێكی تری ئه‌نفالكرلوانه.
هه‌ندێك له‌وانه رێگای چوونه ده‌ره‌وه‌ی عێراقیان پێدرا به‌لام نابێت ئه‌نجامده‌ری تاوانی نێوده‌وله‌تی مافی په‌ناهه‌نده‌یی سیاسی پێبدرێت چونكه كه‌سێكی سیاسی نیه‌و تاوانه‌كه‌ی به‌كرده‌وه‌یه‌كی سیاسی دانانرێت و مافی په‌ناهه‌نده‌یی و مرۆییش نایگرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانبارێكی ئاسایی داواكراوه‌و پێویسته له‌به‌رده‌م یاسادا دادگایی بكرێت له‌پای ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامی داون و ده‌بێت ئه‌و سزا عادیلانه وه‌ربگرێت كه به‌پێی یاسا شایسته‌یه‌تی.
له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم دوای ڕاپه‌رین خۆی دوای كۆكردنه‌وه‌ی به‌لگه‌نامه‌كان دادگایی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی بكردایه ، كه‌چی لێبوردنی گشتی ده‌ركرد بێره‌چاوكردنی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له خوێندا هه‌یه. به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌عسیه‌كان و مرۆڤ كوژه‌كان زۆرتر دایانه پال پارتی. ئه‌وه تراژیدیای ده‌سه‌لاتێكه كه ئازادی كردۆته دروشم بۆ گه‌له‌كه‌ی. به هه‌زاران له تاوانبارانی سوپای عێراق و ده‌زگا جیاوازه‌كانی به‌شداربوون له‌م كۆمه‌ل كوژیانه كه‌چی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌م 23 ساله‌ی فه‌رمانره‌وایه‌تیاندا نه‌یانویستوه ته‌نیا یه‌كێك له‌و كۆمه‌ل كوژانه بهێننه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن. كه‌چی ده‌سه‌لاتی كوردی هه‌موو سالێك یادی 6 ی كانوون ده‌كاته‌وه. یادی ئه‌و سوپایه‌ی كه به‌شدار بووه له كۆمه‌ل كوژی گه‌له‌كه‌ی خۆی و ئه‌و رۆژه‌ی كردۆته پشوو. دیارده‌یه‌كی چه‌نده تراژیدیه. ده‌سه‌لاتی دادوه‌ری له‌م هه‌رێمه هیچ رۆلێك نابینێت تێیدا چونكه سه‌ربه‌خۆ نیه. وه‌ك ئه‌وه وایه تاوانباره نازیه‌كان له سه‌رده‌می رژێمی هیتله‌ردا یه‌هودیه‌كان جینۆساید بكه‌ن به‌لام دوای روخانی رژێمه‌كه‌ی هیتله‌ر حكومه‌تی دوای ئه‌و چاو له تاوانباره نازیه‌كان دابخات و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ل نه‌كرێت و دالده‌ش بدرێن. بێهه‌لویستی و بێده‌نگیی ره‌زامه‌ندی ده‌به‌خشێت. ئه‌م بێده‌نگیه باكگراوندی خۆی هه‌یه.
ژماره‌ی دۆسیه‌كانی كه‌یسی ئه‌نفال له‌لایه‌ن دادگای بالای تاوانه‌كان له به‌غدا بریتیه له 43 دۆسیه‌و له 8500 لاپه‌ره پێكهاتوه. به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌غداش به‌ر ره‌خنه كه‌وتوه چونكه ئه‌میش هه‌نگاوی نه‌ناوه بۆ ده‌ستگیركردن و دادگایی كردنی تاوانبارانی جینۆساید به‌پێی بریاری دادگای بالای تاوانه‌كانی عێراق.
(وه‌رگیراوه له كتیبی د. سالار باسیره له‌سه‌ر جینۆساید ، جابی دووه‌م)