هیچ حزبێك هێنده‌ی یه‌كێتی ده‌ست‌و په‌نجه‌ی نه‌رم نه‌بووه له‌گه‌ڵ دروشمه‌كانی دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ‌و سۆسیال، به‌ڵام هیچ له‌مانه نه‌بونه عه‌سای سیحری بۆی‌و سێبه‌ری كاریزمای تاڵه‌بانی له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی نه‌ما به‌ده‌ردێك چوه كه ئێستاش مامیان بگه‌ڕێته‌وه نایناسێته‌وه.
ئه‌م حزبه ده‌مێكه خۆره‌ی خۆی له‌هه‌ناویدا هه‌ڵگرتووه به‌ڵام هه‌نگاوه ناسیاسیه‌كانی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی عارف روشدی وته‌نی به‌ره‌و توانه‌ی ده‌به‌ن.
له‌مێژوی دوردا یه‌كێتی په‌لاماری زۆری هێزی داوه به‌جۆرێك هیچ هێزێك نیه سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ر نه‌گرتبێت به‌په‌كه‌كه‌شه‌وه كه ئێستا خۆشیان نازانن بۆ پشتیوانی ده‌كه‌ن دژی هاوپه‌یمانه‌كه‌ی دوێنێیان.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی له30ی حوزه‌یرانی رابردودا گورزێكی كه‌مه‌ر شكێن بوو به‌ر ئه‌و حزبه كه‌ت، چونكه زۆر دوای "لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی" ده‌باشانی نێوان تاڵه‌بانی‌و نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌بوو.
راسته یه‌كێتی زۆر هه‌وراز‌و نشێوی بینیوه‌و له‌هه‌مویاندا هه‌ستاوه‌ته‌وه، ئه‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیرێت كه خه‌ڵكی له‌پشت بووه به‌ڵام ئێستا نه‌ك جه‌ماوه‌ر به‌ڵكو ته‌واوی ئه‌و موچه خۆرانه‌شی له‌گه‌ڵدا نین كه له‌هه‌ڵبژاردندا هیوای له‌سه‌ر هه‌ڵچنیون تا ده‌نگی پێبده‌ن.
نه‌به‌ستنی كۆنگره به‌یه‌كجاری یه‌كێتی ته‌سلیمی ئیراده‌ی خێزانی تاڵه‌بانی كرد‌و خۆری به‌رهه‌می ساڵحی به‌ره‌و ئاوابون برد كه هیوای كادیران‌و جه‌ماوه‌ری ئه‌و حزبه‌یه، بچوككردنه‌وه‌ی رۆڵی به‌رهه‌م ساڵح له‌چه‌شنی ئه‌و هه‌ڵانه‌یه كه یه‌كێتی زوو زوو دوباره‌یان ده‌كاته‌وه، قسه له توانای حكومڕانی ئه‌و پیاوه نیه كه هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی حكومه‌تدارییه‌كه‌یدا له‌گۆڕان زیاتریان پێكرد، قسه‌كه ئه‌وه‌یه جۆرێك له‌موحیبه‌تی له‌ناو دڵی خه‌ڵكی یه‌كێتی‌و غه‌یره یه‌كێتیدا هه‌یه، به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیه‌كانی تری ئه‌و حزبه‌وه.
یه‌كێتی كه له‌ساڵی 64ه‌وه رابه‌رایه‌تی به‌ره‌ی دژه پارتی ده‌كرد له‌باشوری كوردستان، وه‌كو حزب له‌چه‌ند ساڵی رابردودا به‌ته‌واوه‌تی ته‌سلیمی ئیراده‌ی پارتی بوو، به‌جۆرێك جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و دوو حزبه له‌كردار‌و گوفتاردا تا پێش بانگه‌شه‌ش له‌مه‌حاڵه‌وه نزیك بوو، هه‌روه‌ها خه‌باتێكی تولانی خۆی‌و حزبه‌كانی تریش خسته سه‌به‌ته‌ی پارتیه‌وه‌و ئه‌و حزبه‌ی كرده خاوه‌نی سه‌رجه‌م ده‌ستكه‌وت‌و سه‌روه‌رییه‌كانی كورد، له‌دوای جیابونه‌وه‌كه‌ی برایم ئه‌حمه‌د گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان له‌پارتی‌و به‌ره‌ی دژه پارتی پێكدێت به‌ڵام ئه‌وان تا ده‌هات زیاتر له‌پارتی ده‌چون خه‌ڵكیش به‌دوای به‌دیلدا گه‌ڕا.
له‌ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێتی مه‌له‌فی نه‌وت‌و ئابوری‌و ئه‌منی‌و ده‌ره‌وه له‌هه‌مویاندا پارتی كرده براگه‌وره، نێچیرڤان سه‌رۆكی حكومه‌ته مه‌كته‌ب سیاسیه‌كی یه‌كێتی جێگرییه‌تی كه به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی تا ئه‌مرۆش له‌ژێر ئه‌و پرسیاردان كه تا چه‌ند توانی سود بگه‌یه‌نێت به‌حزبه‌كه‌ی، له‌پرسی دارایشدا بریكاره پارتیه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی بریار له‌سه‌ر موچه‌و قوتی خه‌ڵك ده‌دات، سامانه سروشتیه‌كان له‌ولاوه بوه‌ستێت، بریكاره پارتیه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش به‌ئاماژه‌ی په‌نجه ده‌توانێت پێشمه‌رگه بنێرێته جه‌به‌ل حه‌مرین‌و له‌وێشه‌وه بینێرێت بۆ دروستكردنی خه‌نده‌ق له‌سنوری رۆژئاوای كوردستان، له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌شدا شتێك نیه ناوی یه‌كێتی بێت ئه‌وه‌ی هه‌یه پارتیه‌و به‌ته‌نها، جگه له‌سیراعی باڵه‌كان ئه‌مانه‌ش شت گه‌لێك بون كه ئه‌و حزبه‌یان بچوككرده‌وه‌و به‌هه‌لاكه‌تیاندا برد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای تاڵه‌بانی كه‌س نازانێت كێ برا گه‌وره‌یه ئه‌گه‌ر حزبێك بیه‌وێت بۆچونی یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسێك بزانێت ده‌بێت هه‌فته‌یه‌ك كاتی خۆی ته‌رخان بكات‌و بۆ كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كانی ئه‌و حزبه‌دا دوایشی ده‌بێته “بازرگانه‌كه‌ی بێ سه‌رمایه خۆم” چونكه هه‌ریه‌كه‌و له‌ئاوازێك ده‌خوێنن.
هه‌واڵ هه‌بوه یه‌كێتی شه‌ش رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوه ئیتر، چۆن دوای مام جه‌لال ده‌توانرێت وه‌جێهێكی رونی بزانرێت، واقیع سه‌لماندی یه‌كێتی حزبێكه "سۆسیال دیموكراته‌كه" به‌كه‌ڵكی نایه‌ت ئه‌گه‌ر عه‌ساكه‌ی تاڵه‌بانی نه‌بێت.