KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
بۆ سه‌رۆكی داهاتوی حكومه‌ت بێت؟‌
| |
  21/05/2014

پاش ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی به‌سه‌ر كوردستاندا هات و سه‌رۆكی كار به‌ ڕێكه‌ری ئێستای هه‌رێم نه‌یتوانی هه‌ڵوێستێك له‌ئاستیاندا بنوێنێت و به‌ ده‌م گرفتی قورسی هاوڵاتیانه‌وه‌ نه‌هات و رێگه‌ چاره‌یه‌كی دروستی نه‌خسته‌ڕو، به‌ بێچه‌وانه‌وه‌ له‌سه‌فه‌ره‌كانی بۆ توركیا و بۆ لای هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام بو، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ریشی هه‌بوایه‌، له‌م قه‌یرانه‌ قورسه‌دا پێویست بو په‌كی بخستایه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه‌.

بۆ شه‌ش مانگ ده‌چێت هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامدراوه‌ و حكومه‌ت پێكنه‌هاتوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ پێكی بهێنێت، كه‌چی له‌قه‌یران و گرفته‌كانی به‌رده‌م هاوڵاتیان بێ غه‌مه‌ و نه‌ك رێگه‌چاره‌ی به‌ ده‌سته‌وه‌ نیه‌، به‌ڵكو له‌دوریشه‌وه‌ ئاماده‌ی چاره‌سه‌ركردنیان و ئاگاداری ره‌وشی هاوڵاتیان نیه‌.

ناتوانین به‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت ناوی بهێنین و ناكرێت بۆ كابینه‌ی نوێیش هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت و په‌سند بكرێت، چونكه‌ نیشتیمانپه‌روه‌ر و پلانداڕێژه‌ر نیه‌، به‌رپرسێكی به‌رژه‌وه‌ندی ویست و بنه‌ماڵه‌ ویسته‌، ده‌كرێت بپرسین نێچیرڤان بارزانی له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كانیدا چی دیاریه‌كی پێشكه‌ش به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كردوه‌؟، كه‌ پێویست بكات هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌و حكومه‌ته‌ بێت، كه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر له‌دایك نه‌بێت.

له‌سایه‌ی نێچیرڤان دا داهاتی نه‌وت دیار نیه‌ و قۆرخكاری و گه‌نده‌ڵی گه‌یشتونه‌ته‌ لوتكه‌، توركیا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر باشوری كوردستاندا زاڵكراوه‌، هاوڵاتیانی هه‌رێم روبه‌ڕوی زۆر قه‌یرانی قورسی ئابوری و نیشتمانی و ئینتیما و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بونه‌ته‌وه‌ و بودجه‌ی هه‌رێم له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان بێت، بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان و وه‌فد و هونه‌رمه‌ندی بیانی و بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه‌.

شه‌ڕی مالیكی ده‌كه‌ن، گوایه‌ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی كوردی ئه‌م هه‌رێمه‌دایه‌، كه‌چی پانتایی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توركیا له‌هه‌رێم هێنده‌ زیاد كراوه‌، كه‌ بڕیاره‌ هه‌ردو بارزانی به‌ هاوكاری ئه‌و ده‌وڵه‌تی كوردیمان بۆ رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌یش بانێكه‌ دو هه‌وا.

له‌سایه‌ی ئه‌واندا ئینتیما بۆ وڵات و كایه‌ی سیاسی و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان، لاواز بوه‌ و مه‌یلی هاوڵاتیان بۆ خۆشه‌ویستی وڵاتانی دژ به‌ كوردی وه‌ك توركیا و ئێران  و بگره‌ عه‌ره‌ب راده‌كێشن.

سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ر له‌سه‌رده‌می كاربه‌ڕێكه‌ریدا ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو به‌كار دێنێت و هه‌لی بۆشایی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ خزمه‌تی حزبی و بنه‌ماڵه‌ قۆستۆته‌وه‌ و هه‌رچی داهات و سامانی هه‌رێمه‌ بۆ خزمه‌تی خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌، ناچارن پاره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی باكور و رۆژئاوا و  ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بده‌ن، كه‌ ناسنامه‌یان بۆ ده‌رهێناون و بۆ ده‌نگدان به‌كاریان دێنن!!، ئیتر بۆچی هه‌ر ده‌بێت ئه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی ئێمه‌ بێت؟.

نه‌یانتوانیوه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی راست و دروست به‌ خه‌ڵك بده‌ن، كه‌ بۆچی بانكه‌كان پاره‌یان تێدا نه‌ماوه‌ و قه‌یرانی خه‌ڵك له‌كوێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، ئه‌م خه‌ڵكه‌ به‌ چه‌ندین گرفت و قه‌یرانی جۆر به‌ جۆره‌ وه‌ سه‌رقاڵ ده‌كرێت؟ كه‌ ناچار بێت كه‌ره‌سته‌كانی ژیانی بۆ بژێوی رۆژانه‌ی بفرۆشێت؟، كه‌ ده‌بێت سه‌رۆك له‌ئازار و ته‌نگانه‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا بێت، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌فه‌ره‌.

سه‌رۆكێك زۆر جار به‌ مه‌به‌ست قه‌یرانی قوڵ بۆ هاوڵاتیانی هه‌ڵتۆقێنێت و له‌كاریگه‌ری و ده‌ره‌نجامه‌كانی له‌سه‌ر ژیانیان خۆی نه‌كات به‌ خاوه‌نی، ئیتر بۆ هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بێت، كه‌ هاوڵاتیان به‌ سه‌رۆكی خۆیانی نازانن؟.

كه‌سێك له‌م ئاست و پله‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بكات، ده‌بێت ده‌ستی پێ له‌كار بكێشرێته‌وه‌، نه‌ك بۆ داهاتویش ئاماده‌ بكرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ ده‌ستڕۆیشتوی بنه‌ماڵه‌ و حزب به‌رفراوانتره‌ و گوێ له‌خه‌ڵك ناگرن، به‌ڵام ده‌بێت خه‌ڵك له‌م دیاردانه‌ بپرسێته‌وه‌ و له‌مه‌ زیاتر په‌سندی نه‌كه‌ن، چونكه‌ پارتی دیسانه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م نمونه‌ خراپه‌ی ئیداره‌دانی نێچیرڤان بارزانی ده‌رخواردی هاوڵاتیان بداته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌س له‌و باشتر نه‌ئافرێنرابێت؟.

پێویسته‌ هاوڵاتیان و ئۆپۆزسیۆن دانانه‌وه‌ی نێچیرڤان بۆ سه‌رۆكی داهاتوی كابینه‌ی هه‌شته‌م ره‌تبكه‌نه‌وه‌، دوای ئه‌و هه‌مو قه‌یرانه‌ی به‌سه‌ر خه‌ڵكیاندا هێنا، چونكه‌ دانانه‌وه‌ی سوكایه‌تیه‌ به‌ شكۆی هاوڵاتیان، به‌ ناو سه‌رۆكێك له‌شه‌ڕی ده‌رونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌یدا بكات و خزمه‌تیان نه‌كات و به‌رمیلێك نه‌وت له‌سه‌رو شكۆی هاوڵاتیانه‌وه‌ بێت، كاتێتی به‌ ته‌واوی ره‌تبكرێته‌وه‌.

  546

زیاتر ...
  د.شێركۆ عه‌بدوڵا
  عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح
  کاوە محە مەد
  هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
   شێرزاد شێخانی
  فرمان عبدالرحمن
  کاوە محە مەد
  نەژاد جەلال
  د. سه‌ردار عه‌زیز
  کاوە محە مەد
123
په‌ڕه‌یله‌ 3
ژماره‌ی بابه‌ت