ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌و نامه‌یه‌كی 12 لاپه‌ڕه‌ی بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت
-
په‌روین بوڵدان جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی BDP رایگه‌یاند ئۆجالان كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی ده‌وڵه‌ت به‌ئیجابی ناوبردوه‌و بریاریشه نامه‌یه‌كی 12 لاپه‌ڕه‌ی بۆ قه‌ندیل بنێرێت.
په‌روین بوڵدان و ئه‌ندامی شاندی ئیمراڵی که یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجالان دیداریان ئه‌نجامدا، ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یان به‌فورات نیوزی راگه‌یاندوه "ئۆجالان ده‌ستنیشانی کرد که دیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ شاندی ده‌وڵه‌ت ئه‌رێنی بووه‌و هه‌تا 30 ئاداری کاتی هه‌ڵبژاردن ده‌وه‌ستم".
ئۆجالان رایگه‌یاندوه "قۆناخی دیالۆگ کۆتای هاتووه و به‌ڵام رێکه‌وتن ده‌ستیپێنه‌کردووه ئه‌مه‌ش له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن ههڵدهسنگێنرێت".
په‌روین بوڵدان ئاماژه‌ی بهوهشكردوه که ئۆجالان له‌نه‌ورۆزی 21ی ئاداری ئامه‌د پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ساڵیک ههڵدهسهنگێنێتو وتی "ئۆجالان په‌یامه‌که‌ی بۆ نه‌ورۆز به‌شێوه‌یه‌کی نوسراو ده‌نێرێت و تیایدا پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری ساڵێک هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت، ئه‌و کارانه‌ی پێوستن ئاشکرا ده‌کات بۆیه ره‌نگه په‌یامه‌که بهرلهنهورۆز بگاته ده‌ستی ئێمه په‌یامه‌که هه‌م به‌کوردی و هه‌میش به‌تورکی ده‌خوێندرێته‌وه".
په‌روین بوڵدان رایگه‌یاند که ئۆجالان نامه‌یه‌کی بۆ قه‌ندیل نوسیوه و وتی "ئه‌و نامه‌یه له 12 لاپه‌ڕه پێکدێت، ره‌نگه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌که‌ی نه‌ورۆز بگاته به‌رده‌ستمان، کاتێک گه‌یشته به‌رده‌ستمان ده‌یبه‌ینه قه‌ندیل".