-
نامه‌ی سه‌ربازێكی ئیپراتۆریه‌تی رۆما دۆزراوه‌ته‌وه كه 1800 ساڵ لهمهوپێش بۆ دایكی نوسیوه، سه‌ره‌ڕایی هه‌واڵ پرسینی و دڵته‌نگی بۆ دوری له‌ماڵ، بهلاَم گله‌یی ئه‌وه له‌دایكی ده‌كات كه وه‌ڵامی نامه‌كانی ناداته‌وه.
ئوریلیسو، سه‌ربازێكی میسریه‌و له‌ریزی سوپای ئیمپراتۆری رۆما خزمه‌تی سه‌ربازی له‌ئه‌وروپا كردوه، نامه‌یه‌ك بۆ دایكی ده‌نوسێت و باسی لهوهكردوه كه‌ئه‌یه‌وێت سه‌ردانی ماڵه‌وه بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بده‌ن.
هه‌رچه‌نده نه‌توانراوه نامه‌كه به‌ته‌واوی وه‌رگێڕن، به‌ڵام به‌شێكی بۆ زمانی ئینگلیزی وه‌رگێڕدراوه تیایدا به‌دایكی ده‌ڵێت:" دۆعادهكهم رۆژ و شه‌و ته‌ندروستیه‌كی باشت هه‌بێت و هه‌میشه گوێڕایه‌ڵی خوداوهندهكانتم و پابه‌ندم پێیانه‌وه".
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا، سه‌ربازه میسریه‌كه گله‌یی ئه‌وه له‌دایكی ده‌كات نامه‌ی بۆ ده‌نوسێت، به‌ڵام دایكی وه‌ڵامی ناداته‌وه و ده‌ڵێت:" ناوه‌ستم له‌نوسینی نامه بۆ تۆ، به‌ڵام تۆ گوێ بهمنادهیت و بیرله‌من ناكه‌یته‌وه هه‌رچه‌نده نامه‌كانت به‌ده‌ست ده‌گات تۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه، ئه‌مه منی نیگه‌ران كردوه".
سه‌ربازه‌كه ئهوهشدهڵێت: "به‌شێك له بیركردنه‌وه‌كانم په‌یوه‌ندی به‌و شه‌ش نامه وه‌ڵام نهدراوهمهوه هه‌یه كهبهردهوام بۆ ماڵه‌وه‌م ناردوه له‌به‌رامبه‌ردا هیچم لێ وه‌رنه‌گرتوون، وادیاره ئه‌وانیش كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌یان هه‌یه، خۆزگا ئه‌متوانی مۆڵه‌ت وه‌رگرم و بگه‌ڕێمه‌وه لاتان، ئێوه‌ش هه‌ستان بهوهكردایه كه براتانم".
نامه‌ی سه‌ربازه رۆمیهكه سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له‌نزیك په‌رستگه‌یه‌كی شاری تیبتونیسی میسری دۆزراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن چه‌ند شوێنهوارناسێكهوه، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه سودی لێ وه‌رگیرێت.