ئه‌م جوتهخوشكه یه‌ك فهیسبوكو یه‌ك كه‌پڵ‌و یه‌ك جێگه‌ی نوستنیان هه‌یه
-
له ئوسترالیا دوو خوشكی دوانه كه یه‌ك ئیش و یه‌ك ئه‌كاونتی فه‌یسبوك و یه‌ك جێگه‌ی خه‌وتن و یه‌ك بۆی فرێندیان هه‌یه و زیاتر له 200 هه‌زاریشیان دۆلاریان سه‌رفكردووه تا زیاتر له‌یه‌ك بچن.
رۆژنامه‌ی New York Post بڵاویكرده‌وه، دوانه‌كه كه ناویان ئاناو لوسی دێسینك-ه، چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌رییان ئه‌نجامداوه تا كتومت له‌یه‌ك بچن و حاڵی حازر په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیشیان له‌گه‌ڵ یه‌ك كوڕدا هه‌یه.
لوسی جه‌ختده‌كاته‌وه كه هه‌رسێكیان هه‌مان جێگه‌ی خه‌وتنیان هه‌یه‌و ده‌شڵێت، له‌هه‌موو شتێك‌دا هه‌مان حه‌زو ئاره‌زویان هه‌یه.
ئه‌و دوانه كه ته‌مه‌نیان 28 ساڵه، چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریی وه‌ك چاندنی مه‌مك و به‌رزكردنه‌وه‌ی لێوو تاتۆدانان له‌سه‌ر برۆیان ئه‌نجامداوه، له‌وه‌ش زیاتر هه‌مان پارێز‌و راهێنانی رۆتینی وه‌رزشی و چاودێری پێست و كۆرسی هه‌فتانه بۆ چاودێریی له‌ش و لاریان ئه‌نجامده‌ده‌ن و هه‌مان جلوبه‌رگ و پێڵاو له‌به‌رده‌كه‌ن.
ئاناو لوسی كه خه‌ڵكی شاری شاری پێرس-ن له‌خۆرئاوای ئوسترالیا، پێكه‌وه هه‌مان كارده‌كه‌ن كه بریتییه له‌پێشكه‌شكردنی ژه‌مه‌خواردن بۆ كه‌سانی به‌ساڵاچوو.
ئانا بۆ نیۆرك پۆستی جه‌ختكرده‌وه: "له‌حاڵی حازردا په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌ك كوڕدا هه‌یه"و ئه‌و كاره‌ش به شتێكی نامۆ دانانێت به‌لای ئه‌وانه‌وه، ده‌شڵێت: "ئێمه له‌هه‌موو شتێك‌دا یه‌ك ئاره‌زومان هه‌یه كه‌واته بێگومان هه‌ردوكمان حه‌ز به هه‌مان كوڕ ده‌كه‌ین".
ئانا به پۆزیشهوه هه‌ربه نیۆرك پۆستی راگه‌یاند: "كاتێك هه‌ردوكمان پێكه‌وه ده‌چینه ده‌ره‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر كوڕ داوای هاوسه‌رگیری یان په‌یوه‌ندی لهههردوكمان ده‌كه‌ن. به‌ڵام ناتوانین رۆژێك بهێنینه پێش چاوی خۆمان كه پێكه‌وه نه‌بین و له‌یه‌ك دوربكه‌وینه‌وه". وتیشی: "له‌ڕاستیدا پێشم وانیه هه‌رگیز ئه‌وه‌ش روبدات".
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی شێخ عه‌لی
سه‌رچاوه: whatsonningbo.com