-
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی لە ژمارەی دوێنێیدا راستکردنەوەی بۆ ھەڵەیەك بڵاو کردەوە كە 161 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژنامەكەدا رووی داوە.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریکی لە ژمارەی رۆژی سێشەممەدا، لەبارەی ھەڵەیەك كە پێش 161 ساڵ لە رۆژنامەكەدا رووی داوە، راستكردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.
رۆژنامەكە لە ساڵی 1853 چیرۆكێكی بڵاو کردەوە كە بوو بە بناغەی فیلمێك بە ناوی "12 ساڵ دیلی." چیرۆكەكە باسی كەسێك دەکا بەناوی سۆلۆمۆن نۆرتاپ (Solomon Northup) دەكا كە لە ساڵی 1841 لە نیویۆرك دەژیا و بە كۆیلەیی لە ویلایەتی لویزیانای ئەمریكا دەفرۆشرێ. لە ساڵی 1853 ئەو کەسە خۆی لە رۆمانی "كۆیلەیەتی" دا چیرۆكی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە.
فیلمەكەی لە رێورەسمی 86ەمین فیستیڤاڵی خەڵاتی ئۆسكاردا سێ خەڵاتی جیاواز وەردەگرێ كە یەكێكیان خەڵاتی "باشترین فیلم" بوو.
پاڵەوانی فیلمەكە (نۆرتاپ) وەكو جوتیار وكەمانژەنێك چیرۆكی ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە. 12 ساڵ لە لویزیانا جوتیاری دەكا و لە ساڵی 1853 ئازادیی خۆی بە دەست دێنێ. لە ھەمان ساڵ رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ژیاننامەی نۆرتاپ بڵاودەكاتەوە، بەڵام ناوی دووەمی كابرا بە ھەڵە بڵاو دەكاتەوە. دوای 161 ساڵ کاتێ ئەو چیرۆكە دەكرێتە فیلم، ھەڵەكە ئاشكرا دەبێ.
بەم ھۆیە رۆژنامەی نیویۆرك تایمز راستکردنەوەیەکی سەبارەت ئەو ھەڵەیە بڵاوی كردەوە كە دەڵێ "بەھەڵە ناوی دووەمی سۆلۆمۆن نۆرتاپ-مان (Solomon Northup) بە سۆلۆمۆن نۆرتراپ (Solomon Northrop) بڵاوكردبووەوە."
ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا كە رۆژی دووشەمەی رابردوو لە نێو ئەرشیڤی بەكارھێنەرێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەردا، لە ھەڵەكەیان ئاگادار بوون.