-
هه‌كار مه‌حمود
گۆرانبێژی به‌ناوبانگی عێراقی كازم ساهیر, پێشنیاری گۆڕینی سرودی نیشتمانی عێراق ده‌كات, به سرودێكی نوێ.
ئه‌و سروده‌ی ساهیر پێشنیاری كردووه ناوی (سلام علیك علی رافدیك)ه, له هۆنراوه‌ی شاعیری ناسراو كه‌ریم عێراقی ئاوازی خۆیه‌تی‌و, ماوه‌كه‌ی له حه‌وت خوله‌ك پێكهاتووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌نیازه به‌م نزیكانه, ئه‌و پێشنیاره‌ی بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق, به‌و هیوایه‌ی به به‌ڵی ده‌نگی بۆ بده‌ن.
له ئێستادا سرودی نیشتمانی له عێراق, سرودی ( موگنی)ه, كه شاعیری فه‌له‌ستینی ئیبراهیم ته‌وقان له ساڵی 1934 نوسیوێتی, هه‌روه‌ها ئاوازی ئه‌م سروده له لایه‌ن میوزیسیانی لوبنانی محه‌مه‌د فلیفله‌وه دانراوه.