-
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه، كه فه‌یسبوك حه‌زی خواردنی ئه‌و كچانه‌ی شێواندووه و توشی دڵه‌ڕاوكێیان ده‌كات كه زۆر له‌سه‌ری ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر 960 كچه خوێنكاری زانكۆكراوه و ئه‌و كچانه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت فه‌یسبووك ده‌مێننه‌وه، ده‌ركه‌وتووه، كه زیانی زۆری هه‌یه بۆیان.
لێكۆڵێنه‌وه له دهرهئهنجامهكهیدا نوسیویه‌تی، به هۆی فه‌یسبوكه‌وه ئه‌و كچانه، حه‌زی خواردنیان كه‌مده‌بێته‌وه و توشی رارایی و دوودڵی ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كهچانه زیاتر حه‌زیان به لایك ولێدوان هه‌یه بۆ وێنه‌كانی خه‌ڵكانی تر وحهزدهكهن وێنه‌كانیان دانه‌به‌زێنن له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
د. پامیلا كیل، یه‌كێكه له‌ئه‌ندامانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، له95% ئه‌و ژنانه‌ی بۆ هه‌ر جارێك ده‌چنه فه‌یسبوك 20 خولهك كات به‌سه‌رده‌به‌ن له كاتژمێرێكدا.
هه‌روه‌ها د. كیل، ده‌ڵێت: "ئه‌و ژنانه‌ی كه زۆرترین كات له‌فه‌یسبوك و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌سه‌رده‌به‌ن به‌رزترین كێشه‌ی جه‌سته‌یان هه‌یه و حه‌زی خواردنیان شێواوه و به‌رده‌وام خه‌ریكی به‌راوردكردنی خۆیانن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له‌فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تر و نایانه‌وێت وێنه‌كانیان دابه‌زێنن و كۆمێنت و لێدوان له‌سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌نوسن".
هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه زۆر سه‌ردانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن گله‌ییان له‌جه‌سته‌ی خۆیان هه‌یه‌و به‌رده‌وام واهه‌ستده‌كه‌ن زۆر قه‌ڵه‌ون و شێوه‌ی روخساریان نادروسته.
سه‌رچاوه: سایتی ده‌یلی میل