Print WWW.KNNC.NET
 نامه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نی‌ 1800 ساڵه‌
3/9/2014 4:35:35 PM
نامه‌ی‌ سه‌ربازێكی‌ ئیپراتۆریه‌تی‌ رۆما دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌  1800 ساڵ له‌مه‌وپێش بۆ دایكی‌ نوسیوه‌، سه‌ره‌ڕایی‌ هه‌واڵ پرسینی‌ و دڵته‌نگی‌ بۆ دوری‌ له‌ماڵ،  به‌لاَم  گله‌یی‌ ئه‌وه‌ له‌دایكی‌  ده‌كات كه‌  وه‌ڵامی‌ نامه‌كانی‌ ناداته‌وه‌.

ئوریلیسو، سه‌ربازێكی‌ میسریه‌و  له‌ریزی‌ سوپای‌ ئیمپراتۆری‌ رۆما خزمه‌تی‌ سه‌ربازی‌ له‌ئه‌وروپا كردوه‌، نامه‌یه‌ك  بۆ دایكی‌ ده‌نوسێت  و باسی‌ له‌وه‌كردوه‌ كه‌ئه‌یه‌وێت سه‌ردانی‌ ماڵه‌وه‌ بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی‌ بده‌ن. 

هه‌رچه‌نده‌ نه‌توانراوه‌ نامه‌كه‌ به‌ته‌واوی‌ وه‌رگێڕن، به‌ڵام به‌شێكی‌ بۆ زمانی‌ ئینگلیزی‌ وه‌رگێڕدراوه‌ تیایدا به‌دایكی‌ ده‌ڵێت:" دۆعاده‌كه‌م رۆژ و شه‌و ته‌ندروستیه‌كی‌ باشت هه‌بێت و هه‌میشه‌ گوێڕایه‌ڵی‌ خوداوه‌نده‌كانتم و پابه‌ندم پێیانه‌وه‌".

هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی‌ تری‌ نامه‌كه‌یدا، سه‌ربازه‌ میسریه‌كه‌ گله‌یی‌ ئه‌وه‌ له‌دایكی‌ ده‌كات نامه‌ی‌ بۆ ده‌نوسێت، به‌ڵام دایكی‌ وه‌ڵامی‌ ناداته‌وه‌ و ده‌ڵێت:" ناوه‌ستم له‌نوسینی‌ نامه‌ بۆ تۆ، به‌ڵام تۆ گوێ به‌مناده‌یت و بیرله‌من ناكه‌یته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ نامه‌كانت به‌ده‌ست ده‌گات تۆ وه‌ڵام ناده‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ منی‌ نیگه‌ران كردوه‌".

سه‌ربازه‌كه‌  ئه‌وه‌شده‌ڵێت: "به‌شێك له‌ بیركردنه‌وه‌كانم په‌یوه‌ندی‌ به‌و شه‌ش نامه‌ وه‌ڵام نه‌دراوه‌مه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام بۆ ماڵه‌وه‌م ناردوه‌ له‌به‌رامبه‌ردا هیچم لێ‌ وه‌رنه‌گرتوون، وادیاره‌ ئه‌وانیش كێشه‌و ته‌نگه‌ژه‌یان هه‌یه‌، خۆزگا ئه‌متوانی‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرم و بگه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان، ئێوه‌ش هه‌ستان به‌وه‌كردایه‌ كه‌ براتانم".

نامه‌ی‌ سه‌ربازه‌ رۆمیه‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له‌نزیك په‌رستگه‌یه‌كی‌ شاری‌ تیبتونیسی‌ میسری‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند شوێنه‌وارناسێكه‌وه‌، به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه‌ سودی‌ لێ‌ وه‌رگیرێت.