عادل موراد: به مالیكیم وت به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم له‌برسا نامرن‌و هه‌یانه به‌ڵام خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات
-
عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی جارێكی تر جه‌خت له‌سه‌ر دروستی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ لای مالیكی‌و ده‌ڵێت "بەمالیكیم وتوە هیچ بەرپرسێكی هەرێم و حزبەكان لەبرسا نامرن و هەیانە! ئەوەی كە زەرەرمەند دەبێ خەڵكە".
ئه‌و وتانه‌ی عادل موراد له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی رێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌یدا بووه له‌ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه "ئەوكەسانەی كە لێدوان دەدەن و لەهەوڵی ئەوەشدان لەخەمخۆری و دڵسۆزی كەمكەنەوە مانایەك نابەخشێ جگە لەكاردانەوەیەك كە ئەوە دەگەیەنێ ئەوەی خۆیان نەیكەن نایانەوێ كەس بیكات و ئەو راستیە نادیدە دەگرن".
به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی یه‌كێتی موراد راشیگه‌یاندوه لەو سەردانەیدا بۆلای مالیكی "پێداگریم لەسەر چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە".
عادل موراد هه‌فته‌ی رابردو سەردانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد‌و سه‌ردانه‌كه‌شی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و به‌رپرسانی پارتی ره‌خنه‌یان لێگرت.