| 
                    
                        |  |  
                        | عادل موراد: به مالیكیم وت به‌رپرسه‌كانی هه‌رێم له‌برسا نامرن‌و هه‌یانه به‌ڵام خه‌ڵك زه‌ره‌ر ده‌كات |  
                        | 3/11/2014 10:11:54 AM |  
                        | عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی جارێكی تر جه‌خت له‌سه‌ر دروستی سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ لای مالیكی‌و ده‌ڵێت "بەمالیكیم وتوە هیچ بەرپرسێكی هەرێم و حزبەكان لەبرسا نامرن و هەیانە! ئەوەی كە زەرەرمەند دەبێ خەڵكە". 
 ئه‌و وتانه‌ی عادل موراد له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی رێكخستنه‌كانی حزبه‌كه‌یدا بووه له‌ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه "ئەوكەسانەی كە لێدوان دەدەن و لەهەوڵی ئەوەشدان لەخەمخۆری و دڵسۆزی كەمكەنەوە مانایەك نابەخشێ جگە لەكاردانەوەیەك كە ئەوە دەگەیەنێ ئەوەی خۆیان نەیكەن نایانەوێ كەس بیكات و ئەو راستیە نادیدە دەگرن".
 
 به‌پێی هه‌واڵێكی میدیاكانی یه‌كێتی موراد راشیگه‌یاندوه لەو سەردانەیدا بۆلای مالیكی "پێداگریم لەسەر چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە".
 
 عادل موراد هه‌فته‌ی رابردو سەردانی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد‌و سه‌ردانه‌كه‌شی كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌و به‌رپرسانی پارتی ره‌خنه‌یان لێگرت.
 |  
                        |  |  |