KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
مه‌حمود عوسمان: ده‌بێت بارزانی‌ بیسه‌لمێنێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی‌ هه‌ر قسه‌ نین‌
    کوردستان
  11/03/2014
-

تادوای هه‌ڵبژاردن، كێشه‌كانی نێوان مالیكی و بارزانی، به‌رده‌وام ده‌بن په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: ده‌بێت بارزانی بیسه‌لمێنێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر قسه‌ نین.

دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند : مالیكی  به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌ڵكشانی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ركه‌به‌ره‌كانی تا كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، به‌ مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی شیعه‌كان،

دكتۆر مه‌حمود عوسمان به‌ رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه‌ له‌ ئێستادا مالیكی، جگه‌ له‌ كورد له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی تردا ناكۆكیی هه‌یه‌ و ده‌شڵێت: له‌8ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار گرژی له‌نێوان نوری مالیكی و مه‌سعود بارزانی سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌سعود بارزانی له‌ به‌غداد كه‌ رایگه‌یه‌ندبوو، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌رده‌وام بن، هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌كراویان ده‌بێت، سه‌رسوڕمانی خۆی راگه‌یاند بۆ ئه‌و جۆره‌ لێدوانانه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌: ده‌بێت بارزانی بیسه‌لمێنێت، كه‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر قسه‌ نیین و ده‌بێت هه‌ركه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرد جێبه‌جێی بكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات، ره‌نگه‌ به‌ نه‌رێنیی‌ بۆی بگه‌ڕێته‌وه‌.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1094
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
پارتی‌: له‌ دوو بۆ سێ‌ ڕۆژی‌ داهاتوودا حكومه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نرێت...
ڕوداوه‌كانی‌ قامشلۆ
كه‌جه‌كه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی 12ی ئازاره‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌...
هاوڵاتیان رێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ (قه‌یوان-سلێمانی‌)یان داخست ...
مژده‌یه‌ك له‌ سایتی KNNC.NETه‌وه‌...
مه‌خمور؛ به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌وه‌ كه‌سێك خۆی ده‌خنكێنێت...
بورهان یاسین: بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌ هه‌ڵچوونی سیاسی نابێت...
وارماوا؛ دوای‌ 11 ساڵ له‌رێگه‌ی‌ ده‌مه‌ قاڵێی‌ دوو ژنه‌وه‌ "بكوژانی‌" منداڵێك ئاشكرا ده‌كرێن...
به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كادیری‌ یه‌كێتی‌ موچه‌ی‌ به‌رزیان له‌ حكومه‌ت بۆ بڕدراوه‌ته‌وه‌...
ئه‌مڕۆ 23ساڵ به‌سه‌ر ڕزگاركردنی شاری هه‌ولێردا تێپه‌ڕ ده‌بێت...
44 ساڵ به‌سه‌ر به‌یاننامه‌ی‌ 11ی‌ ئازاردا تێده‌په‌ڕێت...
ئۆجالان له‌كۆبونه‌وه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ توركیا رازییه‌‌و نامه‌یه‌كی‌ 12 لاپه‌ڕه‌ی‌ بۆ قه‌ندیل ده‌نێرێت...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ