| 
                    
                        |  |  
                        | مه‌حمود عوسمان: ده‌بێت بارزانی بیسه‌لمێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر قسه نین |  
                        | 3/11/2014 9:57:43 AM |  
                        | تادوای هه‌ڵبژاردن، كێشه‌كانی نێوان مالیكی و بارزانی، به‌رده‌وام ده‌بن په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت: ده‌بێت بارزانی بیسه‌لمێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر قسه نین. 
 دكتۆر مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند : مالیكی  به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌ڵكشانی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ركه‌به‌ره‌كانی تا كاتی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی شیعه‌كان،
 
 دكتۆر مه‌حمود عوسمان به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندوه له ئێستادا مالیكی، جگه له كورد له‌گه‌ڵ زۆر لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی تردا ناكۆكیی هه‌یه و ده‌شڵێت: له8ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار گرژی له‌نێوان نوری مالیكی و مه‌سعود بارزانی سه‌ری هه‌ڵداوه.
 
 ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌سعود بارزانی له به‌غداد كه رایگهیهندبوو، ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به‌رده‌وام بن، هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕواننه‌كراویان ده‌بێت، سه‌رسوڕمانی خۆی راگه‌یاند بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه: ده‌بێت بارزانی بیسه‌لمێنێت، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ر قسه نیین و ده‌بێت هه‌ركه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كرد جێبه‌جێی بكات، چونكه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێی نه‌كات، ره‌نگه به نه‌رێنیی بۆی بگه‌ڕێته‌وه.
 
 |  
                        |  |  |