له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌نێوان (كه‌لار – په‌روێزخان) 10 كه‌س بوونه قوربانی

-
له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار - په‌روێزخان منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و 9 كه‌سی تریش بریندابون.
كارزان مه‌جید، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان به KNNی راگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار مه‌رزی په‌روێزخان ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبیبَلێكی ته‌كسی و ئۆپڵێكی تایبه‌تیدا رویداوه و به‌هۆیه‌وه منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه و 9 كه‌سی تریش برینداربون.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان وتیشی، ئۆتۆمبێلی ئۆپڵه‌كه نایاسایی بوه چونكه 9 كه‌سی هه‌ڵگرتوه،ئاشكراشیكرد سه‌رجه‌م قوربانیه‌كان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بون.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سیش بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.