-
هه‌كار مه‌حمود
گۆرانبێژی به‌ناویانگی پۆپی ئه‌مریكی مادۆنا، وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی ئه‌نسته‌گرام بڵاوده‌كاته‌وه كه ئه‌ڵماسێكی زۆری پێوه‌یه.
مادۆنا ئاماژه به‌وه كردووه كه ئه‌و ئێكسسوارانه‌ی له‌وێنه‌كه‌دا پێوه‌یه‌تی، زیاتر له هه‌زار پارچه ئه‌ڵماسی پێوه‌یه، وێنه‌كه‌ش له ئاهه‌نگێكی تایبه‌تدا گیراوه له لۆس ئه‌نجلوس كه دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكار سازكراوه.
مادۆنا یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌كانی پۆپ و به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌نده‌كانیش داده‌نرێت.