-
له8 مارسی رۆژی جیهانی ژنان، به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی ژنانی جیهان كه‌له‌پێناو مافه‌كانیان ره‌خنه له‌پیاوان ده‌گرن، به‌ڵام ژنێكی سویدی بڕیاری داوه ببێته پیاو بۆئه‌وه‌ی یه‌كسانی موچه وشوێنی ئیشكردنی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز یه‌كسان بێت.
ئانیلی نۆردستۆرم، سه‌رۆكی رێكخراوی كامۆنالی سویدیه و بڕیاری داوه ببێت به‌پیاو بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ژن و پیاو به‌ده‌ست بێت و هیچ جیاوازیه‌ك نه‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئیش و كار.
هه‌روه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌و ژنه سویدیه باسی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كسانی ژن و پیاو به‌ده‌ست بێت، ده‌بێت پیاو بێت.
هه‌روه‌ك له‌ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، وڵاتی سوید 100 ساڵی تری ده‌وێت بۆئه‌وه‌ی ژن و پیاو یه‌كسان بن له‌رووی موچه و شوێنی ئیشه‌وه، هه‌روه‌ها له‌و وڵاته، موچه‌ی پیاوێك 000 ،250 یۆرۆی زیاتره له‌ژنێك ئه‌گه‌ر به‌درێژایی ژیان له‌شوێنێك ئیش بكه‌ن.
ئه‌و ژنه سویدیه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئامانج له‌م كاره‌ی كه به‌ستایلی پیاوان سه‌ری چاككردوه و جلی پیاوان له‌به‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه كه موچه‌ی ژنان به‌خێرایی به‌رزببێته‌وه و یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ پیاواندا.