-
په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت: كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیاندا، راستییه‌كانی تایبه‌ت به بودجه ده‌شێوێنن، ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌وت دهفرۆشێتو داهاته‌كه‌ی نادات به ناوه‌ند.
عه‌لی عه‌لاق په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی بودجه‌ی گشتیی عێراق، ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه دهكاتو داهاته‌كه‌شی نادات به خه‌زێنه‌ی گشتی دهوڵهتو ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنی بودجه‌ی گشتیی عێراقه.
راشیده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غداد، رێگر بوون له‌وه‌ی كه پرۆژه‌یاسای بودجه بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه. ناوبراو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: ژماره‌یه‌ك له كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی خۆیاندا ، راستییه‌كان ده‌شێوێنن.