-
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێـت: هه‌رێم چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدایه له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت‌و چۆنێتی هه‌ڵگرتنی داهاته‌كه‌ی.
تۆڕی میدیای عێراق له‌زاری موحسین سه‌عدون- جێگری كوتله‌ی هاوپه‌مانی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاویكردوه‌ته‌وه، هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی هه‌نارده‌كرنی نه‌وت دوو پێشنیازی خسته‌وه‌ته به‌رده‌م حكومه‌تی ناوه‌ند‌و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی فه‌رمی به‌غدایه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه پێشنیازی یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی كۆماپانیای سۆمۆ‌و به‌هاوبه‌شی كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت له‌پارێزگاركانه‌وه هه‌نارده‌بكرێت، پێشنیازی دوه‌میش ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی داهاتی نه‌وتی فرۆشراو له سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق له‌ئه‌مریكا هه‌ڵبگیرێت‌و هه‌رێم راسته‌و خۆ پاره‌كه‌ی خۆی له‌و سندوقه‌وه وه‌ربگرَت نه‌ك له‌به‌غداوه.