په‌رله‌مانی عێراق یاسای خانه‌نشینی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌كاته‌وه
-
دوای گۆڕانكاریی له ماده‌كانی 37 و 38 ی یاسای خانه‌نشینی، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن‌و گشتاندنی یاساكه، لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جارێكی تر پرۆژه یاساكه ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ده‌كاته‌وه.
حسێن سافی- ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ڕۆژنامه‌ی موسته‌قبه‌لی راگه‌یاندوه: دوای تاوتوێكردن‌و گۆرانكاریی له ماده‌كانی 37و 38 ی پرۆژه یاسای خانه‌نشینی كه تایبه‌ته به‌خانه‌نشنیی پله باڵا‌و تایبه‌ته‌كان، جارێكی تر پرۆژه‌كه، ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كرایه‌وه.
وتیشی "دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردن‌و گشتاندنی، ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی داد ده‌كرێت. وتیشی: له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار نییه، یاساكه ره‌تبكاته‌وه، به‌ڵكو به‌پێی ده‌ستو،ر ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ته‌نها واژۆكردنه له‌سه‌ری".
سافی، راشیگه‌یاندوه هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له رێگه‌ی دادگاوه، تانه له بڕگه و ماده‌كانی پرۆژه یاساكه بدات‌و دادگاش تانه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، بڕگه‌كانی 37و 38 پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی، ڕه‌تكردبوه‌وه، به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی بڕگه‌كان‌و ئه‌نجامدانی هه‌ندێ گۆڕانكاری، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرایه‌وه.