ته‌نه‌ر یه‌ڵدز: نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له جه‌یهان گه‌یشته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل
-
وه‌زیری وزه‌و سامانه سروشتیه‌كانی توركیا، ئاشكرای ده‌كات، نه‌وتی كۆكراوه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌نده‌ری جه‌یهان، گه‌یشتۆته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل، ده‌شڵێت، مانگی داهاتوو مالیكی و شه‌هرستانی سه‌ردانی توركیا ده‌كه‌ن.
ته‌نه‌ر یه‌ڵدز، وه‌زیری وزه‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی توركیا له كۆبوونه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان گه‌یشه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل،
یه‌ڵدز ده‌ڵێت: به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه، كاره‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ئاڵۆزبووه.
وتیشی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم چه‌ند پێشنیارێكیان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی نهوتو زیادكردنی پاره‌وه كردوه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ههرێمو لێك گه‌یشتنی زیاتر له نێوان به‌غداو ئهنكهردا، بڕیاره نوری مالیكی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق‌و حسین شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری وزه، له‌مانگی داهاتوودا سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.