| 
                         | 
                     
                    
                        | 
                             عه‌لی عه‌لاق: هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده ده‌كات‌و داهاته‌كه‌ی نادات به ناوه‌ند | 
                     
                    
                        | 
                            3/8/2014 1:02:18 PM | 
                     
                    
                        
                            په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت: كوتله سیاسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیاندا، راستییه‌كانی تایبه‌ت به بودجه ده‌شێوێنن، ده‌شڵێت: حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌وت ده‌فرۆشێت‌و داهاته‌كه‌ی نادات به ناوه‌ند. 
 
عه‌لی عه‌لاق په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له  لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا  سه‌باره‌ت به دواكه‌وتنی بودجه‌ی گشتیی عێراق، ڕایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان، نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات‌و داهاته‌كه‌شی نادات به خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت‌و ئه‌وه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیی دواكه‌وتنی بودجه‌ی گشتیی عێراقه. 
 
راشیده‌گه‌یه‌نێت: كێشه‌كانی  هه‌ولێر‌و به‌غداد، رێگر بوون له‌وه‌ی كه پرۆژه‌یاسای بودجه بخرێته كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه. ناوبراو. 
 
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: ژماره‌یه‌ك له كوتله سیاسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تی خۆیاندا ، راستییه‌كان ده‌شێوێنن. 
 
  | 
                     
                    
                        | 
                         | 
                     
                 
             |