KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
وته‌كانی‌ مالیكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ عه‌لاوی‌ و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریان لێده‌كه‌وێته‌وه‌‌
    عێراق
  10/03/2014
-

ئه‌یاد عه‌لاوی‌، ده‌ڵێت مالیكی‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ بۆ تۆمه‌تبار كردنی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ تیرۆ نییه‌ و داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ ده‌كات و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریش وه‌ڵامی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ مالیكی‌ بۆ سه‌ر سه‌در ده‌داته‌وه‌.

چاوپێكه‌وتنه‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی‌ نوری‌ مالیكی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ فرانس 24 كاردانه‌وه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ لێكه‌وته‌وه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌یاد عه‌لاوی‌،  سه‌رۆكی‌ لیستی‌ عێراقییه‌، رایگه‌یاند مالیكی‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی‌ بۆ تۆمه‌تبار كردنی‌ قه‌ته‌ر و سعودیه‌ به‌ هاوكاری‌ كردنی‌ تیرۆریزم نییه‌، چونكه‌ سعودیه‌ له‌ هه‌ڵوێستێكی‌ بوێرانه‌دا چه‌ند گروپێكی‌ خسته‌ ناو لیستی‌ تیرۆره‌وه‌ به‌ڵام مالیكی‌ بی‌ ئاگایه‌ له‌و هه‌وڵانه‌.

هاوكات عه‌لاوی‌ جه‌ختی‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مالیكی‌ توانای‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و بێگه‌ردی‌ نییه‌ و پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و حكومه‌تێكی‌ كاربه‌ڕێكه‌ر دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاروباری‌ وڵات تا دوای‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت.

ئه‌ندامێكی‌ كوتله‌ی‌ ئه‌حراری‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی‌ سه‌در ئاشكرای‌ كرد له‌ ئێستادا ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ سه‌ر به‌ كوتله‌ی‌ ئه‌حرار سه‌رقاڵی‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ره‌سمی‌ ئه‌و هێرشانه‌یه‌ كه‌ مالیكی‌ كردییه‌ سه‌ر موقته‌دا سه‌در و به‌ كه‌سێكی‌ تازه‌كار و نه‌زانی‌ وه‌سفكرد.

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1534
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
لایه‌نگرانی سه‌در دژی‌ مالیكی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا...
سعودیه‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ مالیكی‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستییه‌كانن...
ئیتیلافی‌ موته‌حیدون ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ ده‌بێت...
عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت...
بابل؛ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 41 كوژراو‌و 130 بریندار به‌رزبوه‌وه‌...
تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌...
به‌ ڤیدیۆ..تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ژیان له‌ فه‌لوجه‌...
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ نوبڵ...
مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات...
عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت...
مالیكی‌: قه‌ته‌ر و سعودیه‌ جه‌نگیان له‌ دژی‌ عێراق ڕاگه‌یاندوه‌...
له‌ به‌غداد و ناوچه‌ی‌ سه‌وز ڕێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ