KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
له‌ به‌غداد و ناوچه‌ی‌ سه‌وز ڕێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر‌
    عێراق
  08/03/2014
-

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی‌ كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر له‌ به‌غداد ، ڕێوشوێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌رو له‌ تكریتیش، 14 خانووی‌ تازه‌ دروستكراوی‌ پۆلیس، ته‌قێنرانه‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌ به‌غداد، كۆنگره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر، به‌ڕێوه‌ بچێت كه‌ تێیدا جگه‌ له‌ پۆلیسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌، نوێنه‌رانی‌ ئه‌منیی‌ 40 وڵاتی‌ جیهان، به‌شداریی‌ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ شاری‌ به‌غداد به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وز، رێوشێنی‌ ئه‌منیی‌ توند ده‌گیرێته‌به‌ر.

هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ تكریت ئاشكرای كرد: شه‌وی‌ ڕابردوو، گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ یه‌ك كاتدا 14 خانووی‌ تازه‌ دروستكراوی‌ پۆلیسیان له‌ گه‌ڕه‌كی‌ دیومی‌ شاری‌ تكریت، ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ سه‌رجه‌م خانووه‌كان روخاون و هێشتا زانیاری‌ سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ ئاشكرا نه‌بوه‌. 

دوێنێش له‌ ئه‌نجامی‌ زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ و هێرشی‌ چه‌كداری‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ عێراق، لانیكه‌م، 9 كه‌س كوژران و 29ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.


بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  795
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
لایه‌نگرانی سه‌در دژی‌ مالیكی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا...
سعودیه‌: تۆمه‌ته‌كانی‌ مالیكی‌ ئاوه‌ژووكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستییه‌كانن...
ئیتیلافی‌ موته‌حیدون ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌بودجه‌ ده‌بێت...
عێراق؛ كۆنفرانسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت...
وته‌كانی‌ مالیكی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ عه‌لاوی‌ و كوتله‌ی‌ ئه‌حراریان لێده‌كه‌وێته‌وه‌...
بابل؛ ژماره‌ی‌ قوربانییانی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ 41 كوژراو‌و 130 بریندار به‌رزبوه‌وه‌...
تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی‌ یاسای‌ لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌...
به‌ ڤیدیۆ..تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامبوونی‌ ژیان له‌ فه‌لوجه‌...
ته‌له‌گراف: سیستانی كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاتی‌ نوبڵ...
مالیكی: بۆئه‌وه‌ی كورد له‌ 17% بودجه‌ ببات ده‌بێت نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی به‌غداد بكات...
عێراق؛ ئه‌مریكا هێزێكی تایبه‌ت بۆ ڕاهێنانی‌ سوپای عێراق ده‌نێرێت...
مالیكی‌: قه‌ته‌ر و سعودیه‌ جه‌نگیان له‌ دژی‌ عێراق ڕاگه‌یاندوه‌...
په‌ڕه‌یله‌ 17
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ