-
دژ به لێدوانێكی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در كه به سیاسییه‌كی نه‌شاره‌زا و هه‌رزه‌كاری وه‌سفكردبوو لایه‌نگرانی سه‌در له شاری به‌غداد، خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتانه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا كه له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بڵاوكرایه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی له موقته‌دا سه‌در گرتبوو و ناوبراوی به سیاسییه‌كی نه‌شاره‌زا له سیاسه‌تی نوێ و هه‌رزه‌كار وه‌سفكرد بوو، ئه‌مڕۆ لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در له شاری به‌غداد، خۆپیشاندانێكیان دژ به‌و وتانه‌ی مالیكی ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌یه‌وه ئیبراهیم جابری به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌در له به‌غداد وه‌ك یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند: كێشه‌كانی حكومه‌تی عێراق، نیشانه‌ی شكستی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تن و ئامانجی هێرشه‌كانی مالیكیش، په‌رده‌پۆشكردنی كێشه‌كانی ناو حكومه‌تن.
جابری راشیگه‌یاند: مالیك، سه‌ركردایه‌تیی عێراقی پێ ناكرێت و ته‌نیا سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زهه‌بییه و پێویسته وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانی عێراق، وه‌ڵامی مالیكی بده‌نه‌وه چونكه هێڵی سووری به‌زاندوه.