تا ئێستا 500 كاندید به‌هۆی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه
-
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ تا ئێستا 10 ملیۆن كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگده‌ر له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا دابه‌شكراون و 500 كاندیدیش به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه.
كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، رۆژانه 500 هه‌زار كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌نگده‌ر دابه‌شده‌كرێن و ژماره‌ی ئه‌و كارتانه‌شی تائێستا دابه‌شكراون گه‌یشتۆته 10 ملیۆن كارت.
وتیشی؛ ئه‌و كه‌سانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان روو له ناوه‌نده‌كانی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لكترۆنی ده‌كه‌ن و كارته‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت كارتی ئه‌لكترۆنی وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ره‌سمی ناساندوه.
هاوكات سه‌فا موسه‌وی- وته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به مه‌دا پرێسی رایگه‌یاند، به پێی یاسا رێوشوێنه‌كانی دوورخستنه‌وه‌ی كاندیده‌كان كۆتایی هاتوه‌و ژماره‌ی ئه‌و كاندیدانه‌شی به‌پێی یاسای لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری دوورخراونه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته 500 كاندید.
رونیشیكرده‌وه، پێده‌چێت ژماره‌ی دوورخراوه‌كان كه‌مو زیاد بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی تانه‌دان به‌رده‌وامه.