KNN Frequencies:
  • Nilesat: 10892 H 3/4 27500 - 11227 V 27500
  • Hotbird: 12380 V 27500
ھۆکاری جەڵتەی دڵى منداڵان‌
    ته‌ندروستی
  08/03/2014
-

پسپۆڕێک ھۆکاری جەڵتەی دڵ لە منداڵان بۆ خواردنی چەور و خێرا دەگێڕێتەوە.

یوسف ئایدن، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دوزجە لەبارەی دیاردەی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی زوودا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "جاران منداڵانمان لاواز و بێ کێش بوون. زۆر بە دەگمەن منداڵی قەڵەو و گۆشتن دەبینران، بەجۆرێک ئەگەر ببینرایە دەبرایە لای دکتۆر، گوایە ئەوە ئاسایی نییە، کەچی ئێستا منداڵی وەھا دەبینین لە تەمەنی ١١ و ١٢ ساڵیدا ٤٠ کیلۆیە".

ئایدن ھەروەھا وتی: "کێشی زیاد و کۆبوونەوەی چەوری لە لەشی منداڵاندا مەترسییەکی گەورەی ھەیە. ئەوە رێ خۆش دەکات بۆ کەڵەکەبوونی چەوری و کۆلیسترۆڵی زیاتر لە لەشدا، ئەگەر رێی لێ نەگیرێ ئەوا کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ لە دەمارەکاندا منداڵان تووشی جەڵدە دەکا."

ئایدن خواردنی خێرا بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەو دیاردەیە دادەنێ و دەڵێ:  "ئەرکی دایک و باوکە منداڵەکانیان لە خواردنی سوورکراوە و دەرەوە بپارێزن. زۆربەی باوکان منداڵانیان وا راھێناوە لەکاتی دەرچوون بە پلەیەکی باش دەیانبەنە دەرەوە و ھەمبەرگر و پیتزا و چەندین خواردنی دیکەی دەرەوەیان وەک دیاری پێشکەش دەکەن"

وتیشی‌: "ئەوەش دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی لەشی منداڵەکانمان و تا دێ قەڵەو دەبن و تووشی نەخۆشی دێن."

بابه‌تــی په‌یوه‌ندیدار
  1782
comments powered by Disqus | Knnc
هەندێک هەواڵی تر
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ