|
ھۆکاری جەڵتەی دڵى منداڵان |
3/8/2014 7:22:23 PM |
پسپۆڕێک ھۆکاری جەڵتەی دڵ لە منداڵان بۆ خواردنی چەور و خێرا دەگێڕێتەوە.
یوسف ئایدن، مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی دوزجە لەبارەی دیاردەی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی زوودا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ وتی: "جاران منداڵانمان لاواز و بێ کێش بوون. زۆر بە دەگمەن منداڵی قەڵەو و گۆشتن دەبینران، بەجۆرێک ئەگەر ببینرایە دەبرایە لای دکتۆر، گوایە ئەوە ئاسایی نییە، کەچی ئێستا منداڵی وەھا دەبینین لە تەمەنی ١١ و ١٢ ساڵیدا ٤٠ کیلۆیە".
ئایدن ھەروەھا وتی: "کێشی زیاد و کۆبوونەوەی چەوری لە لەشی منداڵاندا مەترسییەکی گەورەی ھەیە. ئەوە رێ خۆش دەکات بۆ کەڵەکەبوونی چەوری و کۆلیسترۆڵی زیاتر لە لەشدا، ئەگەر رێی لێ نەگیرێ ئەوا کەڵەکەبوونی کۆلیسترۆڵ لە دەمارەکاندا منداڵان تووشی جەڵدە دەکا."
ئایدن خواردنی خێرا بە یەکێک لە ھۆکارە سەرەکییەکانی ئەو دیاردەیە دادەنێ و دەڵێ: "ئەرکی دایک و باوکە منداڵەکانیان لە خواردنی سوورکراوە و دەرەوە بپارێزن. زۆربەی باوکان منداڵانیان وا راھێناوە لەکاتی دەرچوون بە پلەیەکی باش دەیانبەنە دەرەوە و ھەمبەرگر و پیتزا و چەندین خواردنی دیکەی دەرەوەیان وەک دیاری پێشکەش دەکەن"
وتیشی: "ئەوەش دەبێتە ھۆی ژەھراویبوونی لەشی منداڵەکانمان و تا دێ قەڵەو دەبن و تووشی نەخۆشی دێن."
|
|
|