
-
به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی زۆری كالسیۆم له له‌شدا هۆكاره بۆ چالاكبونی ده‌ردراوی غوده‌ی ده‌ره‌قی , به تایبه‌ت لای ژنان و به‌ساڵاچووان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره په‌یوه‌ندی نێوان بڕی كالسیۆمی له‌ش و غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌ربخات, به‌پێی توێژینه‌وه‌كه زیاد بونی ده‌ردراوه‌كانی غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌بێته هۆی , كه‌مبونه‌وه‌ی چڕی ئێسك و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوون به هیلاكی جه‌سته‌ی و خه‌مۆكیش زیاد ده‌كات.
توێژه‌ره‌كان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی ئه‌نجامداوه و گه‌شتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی كالسیۆم له خوێنیاندا زۆره , ده‌ردراوی غوده‌ی ده‌ره‌قیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.