| 
                    
                        |  |  
                        | زۆریی كالسیۆم ده‌ردراوی غوده زیاد ده‌كا |  
                        | 3/6/2014 3:58:27 PM |  
                        | به‌پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی زۆری كالسیۆم له له‌شدا هۆكاره بۆ چالاكبونی ده‌ردراوی غوده‌ی ده‌ره‌قی , به تایبه‌ت لای ژنان و به‌ساڵاچووان. 
 ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره په‌یوه‌ندی نێوان بڕی كالسیۆمی له‌ش و غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌ربخات, به‌پێی توێژینه‌وه‌كه زیاد بونی ده‌ردراوه‌كانی غوده‌ی ده‌ره‌قی ده‌بێته هۆی , كه‌مبونه‌وه‌ی چڕی ئێسك و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوون به هیلاكی جه‌سته‌ی و خه‌مۆكیش زیاد ده‌كات.
 
 توێژه‌ره‌كان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی ئه‌مریكی به ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی ئه‌نجامداوه و گه‌شتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌ی كالسیۆم له خوێنیاندا زۆره , ده‌ردراوی غوده‌ی ده‌ره‌قیان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه.
 
 
 |  
                        |  |  |